Social Icons

الثلاثاء، 3 مارس 2015

سامسؤنك بەفەرمى مۆبایلى زیرەکى Galaxy S6 ڕاگەیاند+زانیارى تەواو

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015


سامسونگ 6 ، 16 گیگای نییە و 32 64 و 128 ی هەیە وە کامیراکەی 16 میگاپێکسلە و پاترییەکەی 2550 میلی ئەمپیرە لە کاتژمیریکدا ، بەپیی ووتەی هەوال سازەکان دوایی هەبوونی لە 10% بارگاوی تا 4 کاتژمیر ئەتوانریت بەکاربهێنرێت .

Samsung Galaxy S6

===================================================

hqdefault (1)

ئێچ تی سی بەفەرمى مۆبایلى زیرەکى HTC One M9 ڕاگەیاند+زانیارى تەواو

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





دوێنێ ئێوارە کۆمپانیاى بەناوبانگى (ئێچ تى سی) سێ بەرهەمى نوێى ڕاگەیاند لە ماوەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل ناسراو بە MWC15، بەرهەمەکان بریتین لە (ئێچ تى سی وەن ئێم ٩ ، ئێچ تی سی ڤایڤ و ئێچ تی سی گریب)، یەکێک لەو بەهەمانەى کە ماوەیەکى درێژ بوو چاوەڕوان دەکرا مۆبایلى هۆشمەندى (HTC One M9) بوو کە یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلەکانى ئێچ تى سی وەن، ئەو مۆبایلە نوێیە بە تایبەتمەندى بەرزەوە دوێنێ پەردەى لەسەر لادرا و بووە هۆى سەرسوڕمانى گشت ئامادەبووانى کۆنگرەکە، تێدا چەندەها گۆڕانکارى کراوە و تایبەتمەندى زۆربەرزى هەیە، کە ئەمانەى خوارەوە خەسڵەتەکانیەتى.

خـەسـڵـەتـەکانى:
ڕوونما(شاشە): ڕوونماکەى لە جۆرى LCD یە بە قەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى فوول ئێچ دى.
پرۆسیسەر و خێرایی: مۆبایلە نوێکە پرۆسیسەرێکى “سناپدراگۆن٨١٠”ى لەسەرە لەگەڵ ڕامێکى ٣ گێگابایتى.
بیرگەکەى: بیرگەى ناوەکى مۆبایلەکە ٣٢گێگابایتە و دەتوانرێ زیادبکرێت بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى MicroSD تاکو ١٢٨گێگابایت.
کامێرا: کامێراى دواوەى ٢٠،٧ مێگاپێکسڵە و توانى تۆمارکردنى گرتە ڤیدیۆى هەیە بە تەکنیکى 4K واتە بە ڕوونى 2448×3264 پێکسڵ. پارێزراوە بە یاقوتێک لە جۆرى Sapphire کە بەرگریەکى بەهێزى هەیە بۆ ڕووشان، کامێراى پێشەوەى ئەو مۆبایلە ٤ مێگاپێکسڵە بە تەکنیکى Ultra pixel.
دەنگ: کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەدا کە سیستەمێکى دەنگى نوێیان لەسەر مۆبایلەکەیان داناوە بە بڵندگۆیەکانى BoomSound و بە سیستەمى Dolby Audio Surround 5.1 کە وا دەکات دەنگەکە ڕوونتر و سافتر بێت لە وەشانەکەى پێشووترى.
پاترى: پاترى مۆبایلە نوێکە ٢٨٤٠میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
کێش و تەنکى: مۆبایلە نوێکە کێشى ١٥٧،٢ گرامە وە تەنکیەکەشى ٩،٦ ملیمە.
ژینگەى کارکردن: مۆبایلەکە دوا سیستەمى وەگەرخەرى مۆبایلى زیرەک ئەندرۆید ٥ ناسراو بە Lollipopـى لەسەرە.

مۆبایلەکە بە چوار ڕەنگ خۆڵەمێشى و زێرى و زیوى و پەمەی بەردەست دەبێت و لە ناوەڕاستى مانگى ٣ دەکەوێتە بازاڕەکانى ئەمەریکاى باکور و بەشێک لە کیشوەرى ئاسیا.

وێنەگەیەک لە وێنەکانى ئامێرە نوێکە

 

   

بە مێز و کورسی و لامپ مۆبایلەکەت شەحن بکەرەوە

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





لەنوێترین داھێناندا ئامێرێک درووستکراوە کە لەسەر مێز دادەنرێت و بە چەندین شێوە بەبێ وایەر مۆبایلە زیرەکەکەت بارگاوی دەکاتەوە.
ئەو ئامێرە نوێیە لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدییەوە درووستکراوە و دەکرێت بکرێتە سەر مێز یان بکرێتە بناغەی لامپێک، ھەروەھا وەک مێزی بچووک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت بۆدانانی مۆبایل لەسەری، ھەر کات بتەوێت ئەوا مۆبایلەکەت لەسەر نیشانەی کۆی ئامێرەکە دادەنێیت و بەبێ وایەر مۆبایلەکەت بارگاوی دەکەیتەوە.

ھاوکات ئەو ئامێرە لە وڵاتی سوید بەردەست دەبێت و لەماوەیەکی کەم بە ھەموو جیھاندا بڵاودەکرێتەوە و نزیکەی (٨٠) مۆبایل کاری پێ بارگاوی دەکرێتەوە کە مۆبایلەکانی سامسۆنگ و ئایفۆن و چەندین مۆبایلی بەناوبانگی تری تێدایە.

یەكەمین كامێرای سیخوری لە شێوەی پایسكل دروست كرا

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015







كۆمپانیای هۆندا یەكەمین و سەرنج ڕاكیشترین كامێرای سیخوری نمایش كرد كە لە شێوەی پایسكلدایە و تایبەتە بە دەزگا ئەمنیەكانی ووڵات .

كۆمپانیای هۆندا دەڵێت ئەم پایسلكە سیخوڕە دوو جۆری هەیە , یەكەمیان (دیمۆ)یە و جۆری دوەمینیشان جۆری (كیلایندەر)ە.

دەربارەی دروست كردنی ئەو پاسیكلە سیخورە , كۆمپانیای هۆندا دەڵێت : دوای ئەوەی لەلایەن كۆمپانیای یابان سیكوریتی سیستەمی سنوردار ئاگادار كراینەوە كە دیزاێنكی نوێ و سەرنج راَكێشیان هەیە بۆ كامێراكانی سیخوری , ئێمەش بیرۆكەكەمان بە دڵ بوو وە خستمانە بواری جێبەجێكردنەوە .

لەلایەن حۆشیەوە (چیچاڕا ناگاتا)ئەندازیار لە كۆمپانیای هۆندا دەڵیت : ئەم پاسكلە چەندین كامێری سیخوری تیادا جێگیر كراوە , وەكو لە بەشی پێشەوە و پشتەوە و هەردوو لاكانی .

دەربارەی تایبەتمەندی و سوودی ئەم كامێرا تەكنەلۆژیانە و دروست كردنی پایسكلێكی سیخوڕی , كۆمپاینا هۆندا دەڵێت : هەر چوار كامێرای سیخوری ئەو پایسلكە دەتوانن دیمەنە ڤیدیۆییەكان بە كوالیتی ئێچ دی تۆمار بكەن و راستەوخۆ بۆ بنكەی پۆلیس بیگوزانەوە لە رێگەی پەیوەست بونیان بە هێڵی ئینتەرنێت .

دەربارەی سوودەكانیشی , كۆمپانیای هۆندا دەڵێت: كارمەندانی پۆلیس و ئاسایش دەتوانن بە جلی مەدەینەوە لە رێگای ئەم پایسلكەوە بە ردەوام بە نێو شاردا بگەرێن و بە تایبەتی تر لە كاتی شەودا و ئاگاداری هەموو جوڵە و كارەكانی خەڵك بن بە بێ ئەوەی كەس هەستی پێبكات .

چۆن واده‌كه‌یت زۆر زیره‌ك تر بییت

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





چۆن واده‌كه‌یت زۆر زیره‌ك تر بییت
ئایا رۆژێك بیرت له‌ مانای زیره‌كی كردۆته‌وه‌؟ یاخود زیره‌كی چیه‌؟
له‌ ڕاستیدا هه‌ندێك كه‌س زیره‌كی تاك به‌و نمرانه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌ ده‌ستی دێنێن و هه‌ندیكیش له‌ڕێی بیركردنه‌وه‌ و هه‌ندێكیش له‌ ڕێگه‌ هه‌ڵسوكه‌وهته‌وه‌، واته‌ ڕێگه‌یه‌كی چه‌سپاو نییه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیره‌كی مڕۆڤ.
مێشكی مڕۆڤ كلیلی هه‌ڵسه‌نگاندنی زیره‌كی مڕۆڤه‌ وه‌ تو
انایه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ خۆگونجاندن و نوێبونه‌وه‌،تۆڕی ده‌ماری مێشك درێژ ده‌بێته‌وه‌ و ئاڵۆزتر ده‌بێت هه‌رچه‌نده‌ شتێكی نوێ ده‌رباره‌ی بزانین و شاره‌زایی په‌یدا بكه‌یت. وه‌ زیره‌كی مڕۆڤ له‌ مێشك هه‌ڵده‌قوڵێت.
فه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕێگایه‌ بۆزیادكردنی ئاستی زیره‌كیتان.

1- بيركردنه‌وه‌ ( التأمل)
هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مڕۆڤ زانیویه‌تی كه‌ بیركردنه‌وه‌ سوودی زۆری هه‌یه‌ . وه‌بیركردنه‌وه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێمن و ئارامی جه‌سته‌یی و ڕیكخستنی هه‌ناسه‌دان و گه‌یشتن به‌ ئارامی مێشك ده‌گرێته‌وه‌.بیركردنه‌وه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌ بنیادنان و نوێبوونه‌وه‌ی مێشك. وه‌هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بیركردنه‌وه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ میمۆری ( ذاكرة)ی مڕۆڤ و به‌ هێزكردنی فرمانه‌كانی مێشك و ووردبوونه‌وه‌(تركیز) .

2 – ڕاهێنان به‌ مێشكت بكه‌
مێشكیش وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش پێویستی به‌ ڕاهێنانی ته‌ندروست هه‌یه‌ بۆ زیادكردنی تواناكانی ، چه‌نده‌ها ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕاهێنانی مێشك له‌وانه‌ یاری سودۆكو و شیكاركردنی ووشه‌ی یه‌كتربڕ، وه ‌چه‌ند ڕێگایه‌كی تری ئه‌كادیمی هه‌یه‌ له‌وانه‌ شیكاركردنی هاوكێشه‌ بیركارییه‌كان و ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه‌ داوات لێده‌كات چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێك ببه‌ستیته‌وه‌ وه‌ك (گاز، رۆشنایی ، كونی ڕه‌ش ) وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌. وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی تری ئاسان هه‌یه‌ بۆ ڕاهێنانی مێشك وه‌ك شوشتنی ددان و نان خواردن و نووسین به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی كه‌ لێی ڕاهاتووی واته‌ به‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاست به‌كارده‌هێنی بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم كرد ئه‌وا ئێستا ده‌ستی چه‌پ به‌كاربهێنه‌. وه‌ چوون بۆ ده‌وام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕیگایه‌یی كه‌ له‌ سه‌ری ڕاهاتووی .
به‌ڵام له‌ هه‌موو ڕاهێنانه‌كان گرنگ تر و به‌سوود تر بۆ مێشك خوێندنه‌وه‌یه.

3 –خه‌وێكی ته‌ندروست بكه‌
ئه‌و ڕاهێناننانه‌ی كه‌ له‌ كاتی به‌ ئاگایدا ده‌یان كه‌یت زۆرگرنگه‌ بۆ مێشك، به‌ڵام سودی خه‌و چیه‌ ؟ مێشك ی مڕۆڤ به‌ ئاسانی داناخرێت واتا له‌كاتی نوستنیش هه‌ر به‌ فرمانه‌كانی ڕاده‌بێت .مێشكی مڕۆڤ وه‌ك كۆمپیوته‌ر وایه‌ واته‌ ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ نوستویت ئه‌وا مێشك ڕاده‌بێت به‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ به‌ ڕۆژ وه‌رت گرتووه‌ وه‌ه هه‌ڵده‌ستێ به‌ نوێكردنه‌وه‌ی خۆی خانه‌كانی .
به‌ڵام كه‌م خه‌وی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌م كاری مێشك،بۆیه‌ له‌ كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌شه‌ودا پێویستی به‌ خه‌وێكی ئارام و ته‌ندروست هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 6 تا 8 كاتژمێر ، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر وه‌ له‌ ته‌مه‌نێكه‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نێكی تر ده‌گۆڕیت

4 –جه‌سته‌ت به‌ ته‌ندروستی بهێله‌وه‌
هه‌روه‌ك ده‌وترێت: (العقل السلیم فی الجسم السلیم) واته‌ : (مێشكی ته‌ندروست له‌ جه‌سته‌ی ته‌ندروست دایه‌) ، كه‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیره‌كیت زیاد بكه‌یت ده‌بێ گرنگی به‌ جه‌سته‌ت بده‌یت. ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی پاڵنانی خوێن بۆ له‌ش و بۆ مێشك كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ڕێژه‌ی ئۆكسجین كه‌ هه‌ڵده‌مژرێت زیاد ده‌كات .‌ كیشی مێشكی مڕۆڤ 1.4 كیلۆگرامه‌ كه‌چی %20 ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه‌ له‌كاتی هه‌ناسه‌دان هه‌ڵیده‌مژین بۆ مێشك ده‌چێت.كه‌واته‌ بێویسته‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كان بكه‌ینه‌ به‌شێك له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا. هه‌روه‌ها پێویسته‌ گرنگی به‌ خواردنی ماسی و سه‌وزه گه‌ڵا په‌ڕه‌ییه‌كان و میوه‌ بدرێت به‌ تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پڕۆتین.

لەڕێگەی پاتری مۆبایلەوە ھاکدەکرێیت

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015




لەتوێژینەوەیەکی بەریتانی-ئیسرائیلیدا دەرکەوتووە ھاکەران دەتوانن لەڕێگەی پاتری مۆبایلەوە شوێنی بەکارھێنەر دیاری بکەن.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە لەکاتێکدا ئەپلیکەیشنێک دادەبەزێنرێت دەبێت وزەی پاتری بەکاربھێنێت بۆ کارکردن، ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ ھاکەران کە سیخووڕی بەسەر مۆبایلەوە بکەن و چاودێرییەکی وردی دابەزین و جووڵەی پاترییەکە دەکەن.

ھاوکات ئەو چاودێریکردنەش وادەکات جۆری کەسەکە بزانرێت کە زۆر تەلەفۆن دەکات، ھەروەھا وردتریش دەکرێت شوێنی کەسەکە دیاری بکرێت، چونکە لەکاتی دووری و نزیکی لە بورجی پەیوەندییەوە پاتری کەمتر یان زیاتر وزە سەرف دەکات، ھەرئەوەش شوێنی بەکارھێنەر ئاشکرا دەکات و پێش ئەوەش لەڕێگەی (IP)یەوە وڵات و شارەکەی دیاری دەکەن و بە پاترییەکە شوێنی تەواو و جووڵەکانی لەسەر نەخشە ئاشکرادەکەن.

ده‌نگی‌ موزیك‌و گۆرانی‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، گوێگرتن له‌موزیكی‌ به‌رز زیانبه‌خشه‌.

پێگه‌ی‌ (BBC ) به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ڕێكخراوی‌ (WHO)وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، تیایدا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی، كه‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیار هاوڵاتی‌‌و هه‌رزه‌كاران و تازه‌پێگه‌یشتوان به‌هۆی گوێگرتنیان له‌موزیك به‌ده‌نگی به‌رز ڕووبه‌ڕوی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن بوونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ده‌نگی به‌رزی موزیك‌و دیسكۆو ئاهه‌نگه‌ مۆسیقییه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن دروست ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ش كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌نجامی داون، نزیكه‌ی‌ (43) ملیۆن هاوڵاتی‌ له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی‌ (12) بۆ (35) ساڵی، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ستی بیستنیان له‌ده‌ستداوه‌.
—————————————————————–

-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks