السبت، 14 مارس 2015
نه‌ورۆزی به‌رگری بازاڕی فرۆشتنی جلی پێشمه‌رگه گه‌رمده‌كات
له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015

وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه ئێمه‌و خاك و نیشتمانمان ده‌پارێزن، هه‌روه‌ها ناونانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به (نه‌ورۆزی به‌رگری)، بازاڕی فرۆشتنی جلی پێشمه‌رگه گه‌رمبووه.

خانمان جیاوازتر به‌كاریده‌هێنن
له‌باره‌ی زیاتر فرۆشتنی جلی پێشمه‌رگه له ئه‌مساڵدا، حاجی وشیار خاوه‌نی دوكانێكی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و جلی پێشمه‌رگه له داره‌سووتاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی بو =Kurdish-Power=ی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌وپێیه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌كانه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕن و ئێمه‌و خاك و نیشتمانمان ده‌پارێزن، هه‌ربۆیه هاووڵاتیان به گه‌وره‌و بچووكه‌وه وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه ده‌كڕن.
وتیشی: به‌ڵام خانمان جیاوازتر به‌كاریده‌هێنن، به‌وپێیه‌ی پیاوان هه‌روه‌ك جلی پێشمه‌رگه ده‌كڕن و له‌به‌ری ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌هه‌مانشێوه دووریویانه، به‌ڵام خانمان به شێوازی جلوبه‌رگی كوردی ده‌یدوورن و كه‌واو كراس و كۆڵوانه‌ی لێده‌كه‌ن.
خوێندكارانیش به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه ده‌یكڕن
حاجی وشیار راشیگه‌یاند: خوێندكارانیش به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه ده‌كڕن و به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه یان بۆ چالاكی خوێندنگاكان له‌به‌ری ده‌كه‌ن.
ئه‌و دوكانداره وتیشی: جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه به دوو شێوه ئاماده ده‌كرێن، یان له وڵاتی چین، یان له چه‌ند شاریَكی تری وه‌كو دهۆك و زاخۆ بۆمان ده‌دوورن.
هه‌موو شێوه‌كانی روتبه نافرۆشرێن
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی فرۆشتنی روتبه‌كان، ئه‌و دوكانداره وتی: پله (روتبه‌كان) ئێمه هه‌موو شێوه‌كانی نافرۆشین، روتبه‌ی منداڵانمان به قه‌باره‌یه‌كی بچووكتر دروستكردووه‌و ته‌نها بۆ جوانی منداڵان ده‌یكڕن و كێشه‌ی لێ دروست نابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی و پارێزگاره‌وه مۆڵه‌تمان وه‌رگرتووه‌و كێشه‌یان نییه روتبه‌ی منداڵان بفرۆشین، به‌ڵام بۆ روتبه‌ی گه‌وره مۆڵه‌تمان پێنه‌دراوه‌و قه‌ده‌غه‌یه بیفرۆشین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێناس و پسوڵه‌ی ئه‌فسه‌ریه‌كه‌ی پێبێت، ئێمه ناوه‌كه‌ی و شوێنی نیشته‌جێبوونی و به‌رواره‌كه‌ی ده‌نوسین، ئه‌وكات ده‌توانین پێی بفرۆشین.
به عه‌ره‌ب و ئێرانی نافرۆشین
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و روتبانه به هه‌موو كه‌س ده‌فرۆشن؟ ئه‌و دوكانداره ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌و روتبه‌كان به عه‌ره‌ب و ئێرانی نافرۆشین به منداڵه‌كانیشیانه‌وه، ته‌نها به كوردی ده‌فرۆشین، مه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كه پسوڵه‌ی پێبێت كه له حكومه‌تدا كارده‌كات، ئه‌وكات پێی ده‌فرۆشین.
ئه‌م جلوبه‌رگانه له‌به‌رده‌كه‌ین تا دوژمنه‌كانمان زیاتر وره‌یان بڕوخێت
به‌ناز مسته‌فا كه سه‌رقاڵی كڕینی جلی پێشمه‌رگه بوو بۆ منداڵه‌كانی به Kurdish-Power ی راگه‌یاند: هاتووم جلی پێشمه‌رگه بكڕم بۆ منداڵه‌كانم وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ئێمه بۆیه ئه‌م جلوبه‌رگانه ده‌كه‌ین تا دوژمنه‌كانمان زیاتر وره‌یان بڕوخێت و بزانن كه ئێمه هه‌موومان پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ین.
وتیشی: پێشمه‌رگه پارێزگاری له خاك و نیشتمانان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موومان به دڵ له‌گه‌ڵیانین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیشمان له گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه تێبگه‌ن و بزانن كه له‌پێناو هێنانه‌دی و ئازادی و ئارامی ئێمه‌یه پێشمه‌رگه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕن و روبه‌ڕووی دوژمنان وه‌ستاون.
ئه‌مساڵ جلی كوردی ره‌نگاوڕه‌نگ جوان نییه، شه‌هیدو بریندارمان هه‌یه‌جوان نه‌وزاد كچه خوێندكارێكی خوێندنگای په‌یامی كچان كه جلی پێشمه‌رگه‌ی كڕیوه به Kurdish-Power ی راگه‌یاند: جلی پێشمه‌رگه‌ك كڕیوه، تا بیسه‌لمێنین كه هه‌موومان پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ین.
وتیشی: بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ جلی كوردی ره‌نگاوڕه‌نگ پێم جوان نییه، چونكه شه‌هیدو بریندارمان زۆره، ده‌بێت رێز له‌وان و كه‌سوكاره‌كانیشیان بگرین، من نه‌ك هه‌ر بۆ نه‌ورۆز، بۆ ئاهه‌نگی خوێندنگاش جلی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌كه‌م.
راشیگه‌یاند: پێمخۆشه نه‌ك هه‌ر بۆ جه‌ژنه‌كان، به‌ڵكو بۆ ماڵان و بازاڕیش جلی پێشمه‌رگه بپۆشین، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆیان و بزانن كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی ئه‌وان پێمه‌ش به‌مشێوه‌یه دڵسۆزی خۆمانیان بۆ ده‌رده‌بڕین.
عه‌ره‌ب شایه‌نی ئه‌وه نین جلی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌به‌ربكه‌ن
ئه‌و كچه خوێندكاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئێمه وه‌ك كورد هیچ ئاماده‌ییه‌كمان نییه عه‌گال و دزداشه‌ی عه‌ره‌ب بپۆشین، ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان نییه جلی پێشمه‌رگه بپۆشن و شایه‌نی ئه‌وه‌ش نین ئه‌و جله پیرۆزه له‌به‌ربكه‌ن، بۆیه ده‌مه‌وێت هه‌موو كورد جلی پێشمه‌رگه بپۆشێت.
جلی پێشمه‌رگه جێی به فرۆشتنی جلی كوردی لێژ كردووه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه توانا خالید دوكاندارێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه سیمبولی خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه، له ئێستاشدا كه روبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و نیشتمانمان ئازاد ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌مساڵ نه‌ریتێكی جوانه كه هاووڵاتیان جلی پێشمه‌رگه ده‌پۆشن، هه‌روه‌ك ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی رابردوو فرۆشتنی جلی پێشمه‌رگه جێی به فرۆشتنی جلی كوردی لێژ كردووه.
جلی پێشمه‌رگه نه‌فرۆشرێت به بێگانه تا لێیان دڵنیا نه‌بن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ك كوردێك پێی چۆنه جلی پێشمه‌رگه خه‌ڵكانی بێگانه‌ش له‌به‌ری بكه‌ن؟ ئه‌و دوكانداره وتی: پێم باشه جلی پێشمه‌رگه به خوێندكاره عه‌ره‌به‌كان یان به ئاواره عه‌ره‌به‌كان بفرۆشرێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان له ترسی دوژمن شاره‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌و هاتوونه‌ته ئێره ده‌ژین و له سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ئێره‌ش ئارامه، بۆیه ئه‌گه‌ر بیكڕن و له‌به‌ری بكه‌ن ئاساییه، به‌ڵام نه‌یفرۆشن به هه‌موو بێگانه‌یه‌ك یان به كه‌سانی تری عه‌ره‌ب هه‌تا لێیان دڵنیا نه‌بنه‌وه، نه‌كا خوانه‌خواسته به‌و جلانه‌وه كارێكی نه‌شیاو یان شتێكی نابه‌جێ بكات و جله‌كانی بكاته هۆكارێك و كارئاسانییه‌ك بۆ زوو جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ی.

الاثنين، 9 مارس 2015
لەدوای مردنت ئەکاونتەکەت چی لێدەکەیت
له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015

بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێیان کاراکردووە بۆئەوەی چارەنووسی ئەکاونتەکەت دیاری بکەیت لەدوای مردنت.
ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە ناوی (Legacy Contact)ە و دەکرێت بچیتە ناویەوە و ئەو کەسە دیاری بکەیت بۆئەوەی لەدوای مردنت ئەکاونتەکەت بگرێتە دەست، ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە زانیارییەکانت لەبارەی فەیسبووکەکەتەوە دەنێرێت بۆ ئەو کەسەی دیاریت کردووە، ئەوەش پێویستی بەوەیە لەدوای مردنت فەیسبووک دڵنیابکرێتەوە لەوەی تۆ نەماویت.
ھاوکات ئەو کەسەی دیاری دەکەیت توانای ھەیە پۆست لەسەر دیوارەکەت بکات لە ئەکاونتەکەی تۆوە و وەڵامی داوای ھاوڕێیەتی بداتەوە، ھەروەھا وێنەی پرۆفایلەکەت دەگۆڕێت، بەڵام ھیچ کات نامەکانت نابینن و رێگەپێدانی ئەوەیان نییە، خزمەتگوزارییەکە لە ئەمەریکا چالاککراوە و لەماوەی چەند ھەفتەیەکی تردا بە ھەموو جیھاندا بڵاودەبێتەوە.

کورته نامه‌ی مۆبایل
له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015

وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
خۆشە دڵمان (کۆ+) بێت
خەمان (کەم -) بێت
خۆشیمان (دابەش/) بێت
هاوڕێیەتیمان وەکو(جاران X) بێت
بیرمان (یەکسان بێت
باوەڕمان بەیەکتر (۱۰۰%۱۰۰) بێت
هەزاران خۆشى بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشى ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان
بێ تۆ مەحاڵە بژیم لەژیان
!.. ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکی که‌م بوو ،، بۆ هه‌موو کورته نامه‌کان کلیک لێره بکه
Kurdish-Power : Password
Kurdish-Power : Password
فێڵێکی بیرکاری جوان و بەسود
له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015

ئاماده‌کردنی : سه‌روه‌ر حسێن
.
.
.
فێڵێکی بیرکاری جوان و بەسود
ئەگەر ئێستا لێت بپرسین: 2×3 دەکاتە چەند؟
دەست بەجێ دەڵێی : 6
بێگومان هەمویشی کەمتر لە چرکەیەکی برد کە وەڵام بدەیتەوە !
بەڵام ئەی ئەگەر بپرسین، 12×13 دەکاتە چەند؟
زۆربەمان یەکسەر پەنا بۆ حاسیبە ئەبەین
بەڵام کە ئەم رێگا نوێیە فێر بویت ئیدی زۆر بە ئاسانی هەروەک ژمارەکانی ١ تا ١٠، ئەتوانیت ژمارەکانی ١١ بۆ ١٩ کەرەتی یەک بکەیت و چرکەیەکیشت پێ بچێ!
چۆن ؟ زۆر ئاسانە !
بۆ نمونە 12×13
ژمارە 2 وەربگرە و کەرەتی 3 ی کە ، ئەنجامەکەی ئەکاتە 6 بینوسە
پاشان 2 کۆی کەرەوە لەگەڵ 3 ، ئەنجامەکەی ئەکاتە 5
پاشان ژمارە 1 ی بۆ زیاد کە
بەو شێوەیە دەبێتە 156 ئەوەیش ئەنجامە راستەکەیە!
نمونەیەکی تر
14×12 = ؟
4×2 = 8 وە هەروەها 4+2=6 . لەگەڵ 1 لەکۆتاییدا ئەکاتە : 168
نمونەیەکی دیکە:
11×13 = ؟
1×3 = 3 وە هەروەها 1+3=4 . لەگەڵ ژمارە 1 لە کۆتاییدا دەکاتە : 143
دوا نمونە
17× 12 = ؟
7×2= 4 وە هەروەها 7+2(+1)=0 , یەکی ئەخیر (+1) ئەنجامەکە دەبێتە 204
واتە ئەگەر کەرەتی دو ژمارەکە لە ١٠ زیاتر بوو ئەو کاتە وەک کۆکردنەوەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت و دەڵێیت یەک بەدەستەوە و ئەو یەکە بۆ ژمارەی دوای خۆی زیاد ئەکەیت وەک لە دوا نمونەدا دیارە
بە بەکارهێنانی ئەم رێگایە ئیدی دەتوانی زۆر بە ئاسانی هەموو ژمارەکانی نێوان 11 و 19 کەرەتی یەک بکەیت
بەهیوای سودلێوەرگرتن

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)
-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-