Social Icons

الخميس، 5 مارس 2015

چـــۆن بزانین كه‌وا چه‌ند كه‌س هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌مان به‌كاردێنێت؟

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015






به‌هۆی به‌رنامه‌ی “Fing”
ــه‌وه‌ ده‌توانیت بزانیت كه‌وا چه‌ند كه‌س هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ت به‌كاردێنێت، واته‌ چه‌ند كه‌س له‌سه‌ر هێلەکەی تۆیه، زۆرجار
هێڵه‌كه‌مان خاوده‌بێته‌وه‌ شكێكمان لەلا دروست ده‌بێت كه‌ ئایا تێپه‌ڕه‌ووشه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته‌ بێته‌له‌كه‌مان هاككراوه‌ یاخود نا؟ یاخود ئایا چه‌ند كه‌س ئه‌و هێڵه‌ی له‌لا په‌یوه‌سته‌؟ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ زۆر تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ چ ئامێرێك به‌ هێڵه‌كه‌ت په‌یوه‌سته‌، به‌رنامه‌كه‌ به‌رهه‌می Overlook softــه‌ لەخوارەوە بەستەری داگرتنمان داناوە بۆ ئەو سیستەمانەی بەردەستە.

داگرتن بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/8bhNuG

داگرتن بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/TCrjDc

داگرتن بۆ سیسته‌می ویندۆز:
www.overlooksoft.com/getfing4win

داگرتن بۆ سیسته‌می ماك:
www.overlooksoft.com/getfing4mac

الأربعاء، 4 مارس 2015

بەهێزترین ئەپڵیکەیشنی وەرزشی 365Scores بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015





ئەمجارەشمان یەکێکە لەو ئەپە باشانە بۆ وەرزش دۆستان کە تاوەکو ئیستا بەیەکێک لە ئەپە باشەکانی وەرزش ئەژمار دیاریدەکرDت ئەویش ئەپی 365Scoresـە کە لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە بونی هێڵی ئینتەرنێت ئاگاداری هەموو ئەنجامی یاری و هەواڵی وەرزشی بن کە چەندین ئەپی ترمان هەیە هەمان کاردەکات بەڵام من ئەو ئەپە بە باشترین و نایاب ترین ئەپی وەرزشی هەژمارکراوە بۆیەش ئێمە ئەومان بۆ هەڵبژاردن و بەهیوای سودوەگرتن لێی.


تایبەتمەندیەکان:-

1- بینینی ئەنجامی یاریەکانی گشت لیگەکان راستەخۆ.

2- ئاگادارکردنەوەی دەنگ لە کاتی گۆل کردن و وەرگرتنی کارت.

3- زانیاری وەگرتن لەسەر پێکاتە و وەگرتنی کارت و دابەزاندنی یاریزان.

4- هەواڵ و زانیاری لەسەر یانەکان و خولەکان .

5- خشتەی خاڵەکانی گشت لیگەکان

6- هەڵبژردانی یانەکەت بۆ لیستی دلخواز

7- بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی یاریەکان

8- بەکارهێنانی بە چەندین زمانی جیا.


داگرتن بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:

http://goo.gl/XMj8yI

داگرتن بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:

http://goo.gl/haOOJo


یان سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە بۆ وەگرتن زانیاری زیاتر..

http://www.365scores.com/

پرۆژەی وەرگێرانی پەرتووکی “ڕێگاکەی بەردەم” نوسراوی بیڵ گەیتس تەواوبوو + پەرتووکەکە بە دیاری.

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015




لە دوای ئەوەی یەکەم بەشی ئەم
وەرگێرانە لە ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی پار بڵاوکرایەوە و دەستکرا بە وەرگێرانی پەرتووکەکە بۆ سەر زمانی کوردی ، لە دوای ئەم کاتەوە تاکو ئەمڕۆ ئیشی لەسەر کراوە

كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ په‌رتووكه‌كه‌:

په‌رتووكی The Road Ahead له‌ ساڵی 1995 چاپكراوه‌ وپاشان دووباره‌ چاپێكی تازه‌ی لێكرایه‌وه‌. ئه‌و كتێبه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌مكه‌كانی ژیان ده‌دوێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی هه‌ر یه‌كێكمان. بیل گه‌یتس ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناوبانه‌گه‌ی توانی له‌ كاروباری كۆمپیوته‌ردا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنێت له‌م په‌رتوكه‌دا باس له‌ كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌كات كه‌ چۆن دووباره‌ ده‌بنه‌ هۆی گۆڕینی ژیانی هه‌ر تاكێكمان و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئیننته‌رنێتیش ده‌دوێت كه‌ چۆن گه‌شاده‌كات و به‌رده‌وام بوونی گه‌شه‌كه‌شی. بیڵ له‌م په‌رتووكه‌یدا خوێنه‌ران ده‌گه‌ێنێت به‌و داهاتووه‌ نزیكه‌ی كه‌ له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی كردووه‌ – ئه‌و جیهانه‌ی كه‌ وه‌ره‌قه‌ و كاغه‌ز كه‌متره‌ تیایدا و مامۆستاكان شێری بیرۆكه‌ و ئایدیاكانیان ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌‌نن به‌ زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌و جیهانه‌ی كه‌ كۆمپانیاكان ده‌توانن کۆنگرە ببه‌ستن به‌ بێ به‌جێ هێشتنی ئۆفیسه‌كانیان…..هتد.
هه‌رووه‌ها له‌م په‌رتووكه‌دا بیڵ گه‌یتس تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئینته‌رنێت كه‌ چۆن جیهانی هه‌ر یه‌كێكمان ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها بیڵ ئینته‌رنێت ناوده‌بات به‌ “information highway” ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بیڵ كوێرانه‌ نه‌كه‌وتۆته‌ باسه‌كه‌ی و به‌ڵكو باسی ئه‌و كێشانه‌ش ده‌كات كه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جیهانه‌ و ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام پێداگیریش له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ڕاستیدا كۆمپیوته‌ر هیچ نیه‌ ته‌نها‌ ئامێرێكی به‌سوود له‌ ژیانی هه‌ریه‌كه‌ماندا.

مه‌به‌ست له‌ وه‌ڕگێرانی په‌رتووكێكی وه‌ها بۆ سه‌رزمانی كوردی؟
له‌ڕاستیدا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س لێم زویر بێت وه‌رگێرانی په‌رتووكه‌ بیانیه‌كان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و ئه‌وانیتر نووسه‌ره‌ كورده‌ به‌ڕێزه‌كان به‌هه‌وڵ وهیممه‌تی خۆیان چه‌ند په‌رتووكێكیان نوسییوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی بێزارم نه‌بوونی په‌رتووكی زۆره‌ له‌و بواره‌دا. به‌ڵێ مه‌به‌ستمان له‌ وه‌رگێرانی په‌رتووكێكی ئاوا هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورده‌ له‌ تێروانینی زانایان له‌بواره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وان چۆن بیریان كردووه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی ژیانیاندا. (بیڵ)یش یه‌كیكه‌ لەو زانا سه‌ركه‌وتوانه‌ كه‌ پێویسته‌ چاو له‌ ڕێگه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ژیانی بكرێت كه‌ چۆن له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیادا توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌ كۆمه‌ڵێك داهێنانه‌وه‌ بگاته‌‌ ئه‌مڕۆ. له‌وانه‌یه‌ زۆریكمان بڵێین ئه‌م په‌رتووكه‌ زۆر كۆنه‌ به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كۆن نییه‌ و پێشبینی ئه‌م داهاتووه‌ی ئێستای تێدایه‌ كه‌ بیڵ گه‌یس زیاتر له‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كردووه‌ و بگره‌ پێشبینی زیاتریش كه‌ ئێستا ڕوویان نه‌داوه،‌ كه‌واته‌ پرسیار: ئایا هیچ یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بیری له‌ شتێك كردووه‌ته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی؟ له‌ راستیدا نه‌خێر – مه‌به‌ستم تاكی كوورده – ‌ یان ئه‌وه‌تا ڕاستر بڵێین ته‌نها له به‌روه‌و پێش بردنی کۆمەڵێک شتی بێ
سوود ئازایین و ته‌نها ئازایین كاتبه‌سه‌ر به‌رین له‌ شتێكی وه‌ها كه‌سودی نییه‌ تەنها كات به‌سه‌ربردن نه‌بێت!!.

داگرتنی پەرتووکەکە بە PDF و هیوامان وایە هەمووتان بیخوێننەوە:



مافی چاپکردنی ئەم پەرتووکە پارێزراوە بۆ وەڕێگر و تکایە مافەکانی بپارێزن.

الثلاثاء، 3 مارس 2015

پوختەی کۆنگرەی Unpacked 2015ی سامسۆنگ و زانیاری تەواو لەسەر Galaxy S6 + Galaxy S6 Edge

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015





دوێنی شەو کاتژمێر ٨,٣٠ شەو بەکاتی هەولێر – کوردستان، سامسۆنگ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەناوی Unpacked بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە گرێدا و بە لادانی پەردە لەسەر دوو ئامێری مۆبایل لە زنجیرەی گالاکسی ئامادەبووانی توشی سەرسامی کرد کە ئەوانیش هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس ٦ و گالەکسی ئێس ٦ ئێج بوون.


کۆمپانیا دڵنیایی دا بە هەوادارانی سامسۆنگ کە هەردوو ئامێر باشترین جۆرایەتی لە کامێرا و خێرایی و شاشەیان هەیە بەبەراورد لەگەڵ ئامێرەکانی تری بازاڕ لە ئێستادا و هەر وەکو جەی کەی شین لە کۆنگرە ئاماژەی پێدا کە لە ئێستادا هیچ جۆرە ئامێرێک نییە بەراوردبکرێت بە گالەکسی ئێس ٦.




چیرۆکی دیزایینی هەردوو ئامێر لەم ڤیدیۆیە ببینە:




یەکەم ئامێر: گالەکسی ئێس ٦







بەکورتی ئەم ئامێرە شاشەیەکی ٥.١ ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی QuadHD کە دەکاتە ١٤٤٤ * ١٥٦٠ پێکسڵ هەیە کە ٥٧٧ پێکسڵ دەکات بۆ هەر ئینجێک. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی گالەکسی ئێس ٦ بە پڕۆسێسەری جۆری Exynosی ٦٤ بتی هەشت ناوکی کاردەکات کە ٢٠% خێراترە لەوەی لەسەر گالەکسی ئێس ٥ بوو. چوار ناوکی یەکەمی ٢.١ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی و ئەوەی تری ١.٥ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی. ڕامی ئەم مۆبایلە لە جۆری دی دی ئاڕ ٤ و ٣ گێگایە. سامسۆنگ کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کاردی ئێس دی هێنا و لەمەودوا گالەکسی ئێس ٦ بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت کە ٣٢گێگابایت و ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە.


کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە کە هەریەک لە کامێراکان تایبەتمەندی بەرزیان هەیە و خاوەنی عەدەسەی نایابن و تایبەتمەندی HDR لەخۆیان دەگرن بۆ کاتی کەم ڕووناکی و جوانتر گرتنی وێنەکان.


پاتری گالەکسی ئێس ٦ دەگاتە ٢٥٥٠ ملی ئەمپڕ\کاتژمێر و تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای لەخۆی گرتووە کە ١٥٠% لە گالەکسی ئێس ٥ باشترە و لەماوەی ١٠ خولەکدا بۆ ٤ کاتژمێری کارکردن بارگاوی دەبێتەوە.


پەیکەری گالەکسی ئێس ٦ لە کانزا و شوشە دروستکراوە کە مادەی بەکارهاتوو لەو ئامێرەدا بەگوێرە وتەی کۆمپانیا بە ٥٠% بەهێزترە لەو مادانەی کەلەو ئامێرانەی ئێستا لەبازاڕدا هەن بەکارهاتووە. پشتەوەی گالەکسی ئێس شەش لە گۆرێلا گلاس ٤ دروستکراوە و چواردەورە کانزاییەکەیشی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. کێشی گالەکسی ئێس ٦ دەگاتە ١٢٨ گرام و ئەستوریەکەی ٦.٨ ملم.


دوایین شت کە ئەو ئامێرە لەخۆی دەگرێت تایبەتمەندی (سامسۆنگ پەی) یە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارەدانە کە بەهاوکاری لەگەڵ ڤیزا و ماستەرکارددا لە ئێستادا لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ئامانج لێی کێبەرکێکردنە لەگەڵ ئەپڵ پەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکایی.


سەبارەت بە بەردەست بوونی گالەکسی ئێس ٦ ئەوا سامسۆنگ ئاماژەی دا کە سەرتا لە ٢٠ وڵات بەردەست دەبێت و لە ١٠ی مانگی داهاتوو واتە مانگی نیسان دەکەوێتە ئەو ٢٠ وڵاتەوە و پاشان کاردەکەن بۆ فراوانکردنی ئەو بڵاوکردنەوەیە و بەردەست کردنی لە وڵاتی زیاتردا. جێگای ئاماژەیە نرخی دەسپێکردنی فرۆشتین ئەو ئامێرە ٦٥٠ دۆلار دەبێت.


دووەم ئامێر: گالەکسی ئێس ٦ ئێج





بەکورتی گالەکسی ئێس ٦ ئێجیش شاشەیەکی ٥.١ ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی QuadHD کە دەکاتە ١٤٤٤ * ١٥٦٠ پێکسڵ هەیە کە ٥٧٧ پێکسڵ دەکات بۆ هەر ئینجێک و لەملاو پێچاوەیە کە تەنها ئەمە جیاوازیەکەیەتی و بۆ کورتکراوەی بەرنامەکان و دوایین ئاگاهییەکان بەکاردێت لەکاتێک شاشەی سەرکی کوژاوەیە. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی گالەکسی ئێس ٦ ئێج بە پڕۆسێسەری جۆری Exynosی ٦٤ بتی هەشت ناوکی کاردەکات کە ٢٠% خێراترە لەوەی لەسەر گالەکسی ئێس ٥ بوو. چوار ناوکی یەکەمی ٢.١ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی و ئەوەی تری ١.٥ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی. ڕامی ئەم مۆبایلە لە جۆری دی دی ئاڕ ٤ و ٣ گێگایە. سامسۆنگ کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کاردی ئێس دی هێنا و لەمەودوا گالەکسی ئێس ٦ ئێج بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت کە ٣٢گێگابایت و ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە.


کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە کە هەریەک لە کامێراکان تایبەتمەندی بەرزیان هەیە و خاوەنی عەدەسەی نایابن و تایبەتمەندی HDR لەخۆیان دەگرن بۆ کاتی کەم ڕووناکی و جوانتر گرتنی وێنەکان.





پاتری گالەکسی ئێس ٦ ئێج دەگاتە ٢٥٥٠ ملی ئەمپڕ\کاتژمێر و تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای لەخۆی گرتووە کە ١٥٠% لە گالەکسی ئێس ٥ باشترە و لەماوەی ١٠ خولەکدا بۆ ٤ کاتژمێری کارکردن بارگاوی دەبێتەوە.


پەیکەری گالەکسی ئێس ٦ ئێج لە کانزا و شوشە دروستکراوە کە مادەی بەکارهاتوو لەو ئامێرەدا بەگوێرە وتەی کۆمپانیا بە ٥٠% بەهێزترە لەو مادانەی کەلەو ئامێرانەی ئێستا لەبازاڕدا هەن بەکارهاتووە. پشتەوەی گالەکسی ئێس شەش ئێج لە گۆرێلا گلاس ٤ دروستکراوە بەرگەی شوخت و پێکێشان دەگرێت و چواردەورە کانزاییەکەیشی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. کێشی گالەکسی ئێس ٦ ئێج دەگاتە ١٢٨ گرام و ئەستوریەکەی ٦.٨ ملم.


دوایین شت کە ئەو ئامێرە لەخۆی دەگرێت تایبەتمەندی (سامسۆنگ پەی) یە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارەدانە کە بەهاوکاری لەگەڵ ڤیزا و ماستەرکارددا لە ئێستادا لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ئامانج لێی کێبەرکێکردنە لەگەڵ ئەپڵ پەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکایی.


سەبارەت بە بەردەست بوونی گالەکسی ئێس ٦ ئێج ئەوا سامسۆنگ ئاماژەی دا کە سەرتا لە ٢٠ وڵات بەردەست دەبێت و لە ١٠ی مانگی داهاتوو واتە مانگی نیسان دەکەوێتە ئەو ٢٠ وڵاتەوە و پاشان کاردەکەن بۆ فراوانکردنی ئەو بڵاوکردنەوەیە و بەردەست کردنی لە وڵاتی زیاتردا. جێگای ئاماژەیە نرخی دەسپێکردنی فرۆشتین ئەو ئامێرە ٦٥٠ دۆلار دەبێت.





سەبارەت بە سیستەمی هەردوو جۆر مۆبایلەکە ئەوا پشتیان بە دوا وەشانی سیستەمی ئەندرۆید ناسراو بە لۆلی پۆپ بەستووە و بیریشمان نەچێت گۆڕانکاریەکی زۆریان لە لۆنچەری خۆیان ناسراو بە Touchwiz کردووە و دەیان گۆڕانکارییان لە دیزایینەکەی ئەنجامداوە.


وێنەگەیەک لە وێنەکانی هەردوو ئامێر سەیربکە























به‌ڤیدیۆ.. جیاوازی نێوان ئایفۆن 6 و گالاكسی ئێس 6

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015





سامسؤنك بەفەرمى مۆبایلى زیرەکى Galaxy S6 ڕاگەیاند+زانیارى تەواو

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015


سامسونگ 6 ، 16 گیگای نییە و 32 64 و 128 ی هەیە وە کامیراکەی 16 میگاپێکسلە و پاترییەکەی 2550 میلی ئەمپیرە لە کاتژمیریکدا ، بەپیی ووتەی هەوال سازەکان دوایی هەبوونی لە 10% بارگاوی تا 4 کاتژمیر ئەتوانریت بەکاربهێنرێت .

Samsung Galaxy S6

===================================================

hqdefault (1)

ئێچ تی سی بەفەرمى مۆبایلى زیرەکى HTC One M9 ڕاگەیاند+زانیارى تەواو

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





دوێنێ ئێوارە کۆمپانیاى بەناوبانگى (ئێچ تى سی) سێ بەرهەمى نوێى ڕاگەیاند لە ماوەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل ناسراو بە MWC15، بەرهەمەکان بریتین لە (ئێچ تى سی وەن ئێم ٩ ، ئێچ تی سی ڤایڤ و ئێچ تی سی گریب)، یەکێک لەو بەهەمانەى کە ماوەیەکى درێژ بوو چاوەڕوان دەکرا مۆبایلى هۆشمەندى (HTC One M9) بوو کە یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلەکانى ئێچ تى سی وەن، ئەو مۆبایلە نوێیە بە تایبەتمەندى بەرزەوە دوێنێ پەردەى لەسەر لادرا و بووە هۆى سەرسوڕمانى گشت ئامادەبووانى کۆنگرەکە، تێدا چەندەها گۆڕانکارى کراوە و تایبەتمەندى زۆربەرزى هەیە، کە ئەمانەى خوارەوە خەسڵەتەکانیەتى.

خـەسـڵـەتـەکانى:
ڕوونما(شاشە): ڕوونماکەى لە جۆرى LCD یە بە قەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى فوول ئێچ دى.
پرۆسیسەر و خێرایی: مۆبایلە نوێکە پرۆسیسەرێکى “سناپدراگۆن٨١٠”ى لەسەرە لەگەڵ ڕامێکى ٣ گێگابایتى.
بیرگەکەى: بیرگەى ناوەکى مۆبایلەکە ٣٢گێگابایتە و دەتوانرێ زیادبکرێت بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى MicroSD تاکو ١٢٨گێگابایت.
کامێرا: کامێراى دواوەى ٢٠،٧ مێگاپێکسڵە و توانى تۆمارکردنى گرتە ڤیدیۆى هەیە بە تەکنیکى 4K واتە بە ڕوونى 2448×3264 پێکسڵ. پارێزراوە بە یاقوتێک لە جۆرى Sapphire کە بەرگریەکى بەهێزى هەیە بۆ ڕووشان، کامێراى پێشەوەى ئەو مۆبایلە ٤ مێگاپێکسڵە بە تەکنیکى Ultra pixel.
دەنگ: کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەدا کە سیستەمێکى دەنگى نوێیان لەسەر مۆبایلەکەیان داناوە بە بڵندگۆیەکانى BoomSound و بە سیستەمى Dolby Audio Surround 5.1 کە وا دەکات دەنگەکە ڕوونتر و سافتر بێت لە وەشانەکەى پێشووترى.
پاترى: پاترى مۆبایلە نوێکە ٢٨٤٠میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
کێش و تەنکى: مۆبایلە نوێکە کێشى ١٥٧،٢ گرامە وە تەنکیەکەشى ٩،٦ ملیمە.
ژینگەى کارکردن: مۆبایلەکە دوا سیستەمى وەگەرخەرى مۆبایلى زیرەک ئەندرۆید ٥ ناسراو بە Lollipopـى لەسەرە.

مۆبایلەکە بە چوار ڕەنگ خۆڵەمێشى و زێرى و زیوى و پەمەی بەردەست دەبێت و لە ناوەڕاستى مانگى ٣ دەکەوێتە بازاڕەکانى ئەمەریکاى باکور و بەشێک لە کیشوەرى ئاسیا.

وێنەگەیەک لە وێنەکانى ئامێرە نوێکە

 

   

-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks