Social Icons

الاثنين، 9 فبراير 2015

حەوت هەڵە تێگەیشتن لەبارەی ددانی منداڵانەوە


له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 17, 2015








كلۆربوونی ددانی منداڵ حاڵەتێكی باوە




رووداو-فۆكس نیوز

ئەمانە حەوت هەڵەن كە پزیشكە پسپۆڕەكانی ددان لە دایك و باوكاندا بەرامبەر ددانی منداڵەكانیان تێبینییان كردووە.

1-چاودێری نەكردنی ددان شوشتنی منداڵ:
زۆربەی منداڵان هەتا دەگەنە تەمەنی 8 ساڵی گەشەیەكی ئەوەندە پێشكەوتوو لە جوڵەی پەلەكانیاندا نییە كە پێداویستی ددان شتنێكی رێكوپێك پڕ بكاتەوە. بۆیە دەبێت دایك یان باوك بەدیار منداڵەكەیەوە راوەستێت كە ددانی دەشوات و بەجوانی لە ددانەكانی وردببێتەوە و بزانێت هەموو روەكانی پاك كردوونەتەوە؟

2-خواردنی مەمەشیر بەر لە نوستن:
پسپۆڕان دەڵێن بڵاوترین رێگای كلۆربوونی ددانی منداڵ ئەوەیە راستەوخۆ بەر لە نووستن شیر بخوات، بێئەوەی ددانی بشوات. شیرەكە وادەكات بڕێكی زۆری شەكر و بەكتریا لەسەر پووك و ددان بمێننەوە و سەرەنجام رێگا بۆ كلۆربوونی ددان خۆشدەبێت.
ئەگەر شەو منداڵەكەت بەخەبەرهات و داوای مەمەشیری كرد، ئەوا دەبێت دوای خواردنەوەی شیرەكە بە فڵچەیەكی نەرم یان پارچە گۆزێكی خاوێن ددانی بسڕیت و بە باشی خاوێنیان بكەیتەوە.

3-درەنگ سەردانی پزیشكی ددان دەكەن:
دەبێت لەگەڵ سەر دەرهێنانی یەكەمین ددان، منداڵەكەت ببەیتە لای پزیشكی ددان. ئەگەر ئەوەت نەكرد، ئەوا هیچ نەبێت دەبێت لە یەكەم ساڵرۆژی لەدایكبوونیدا بیبەیت. دوای ئەوەش هەموو شەش مانگێك سەردانی پزیشكی ددانی پێبكەیت.

4-هەڵەپێدانی خواردن:
راستە مۆز و مێوژ و كێكی پڕ ڤیتامین و ریشاڵی خۆراكی بۆ گەشەی منداڵ تەندروستن، بەڵام ئەمانە لینج و گیرن و زۆر بە ددانەكانەوە دەگیرسێنەوە. بۆیە وا باشە لەگەڵ ژەمە خواردنەكان بیدەنە منداڵ چونكە لیكی ناودەم لەوكاتانەدا زۆرە و بەشێوەیەكی سرووشتی ددان پاك دەكاتەوە. یاخود دوای هەموو خواردنێكی ئەوانە ددانی منداڵەكەت خاوێن بكەیتەوە.

5-هۆشیار نین سەبارەت بە مەترسییەكانی كلۆری ددان:
كلۆریی ددان لە سەرتاسەری ژیانی منداڵەكەتدا كاریگەری خۆی بەجێدەهێڵێت. تەندروستی ددانی شیری زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ددانە هەمیشەییەكان بە تەندروستانە و رێكوپێكی درووست ببن. ئەوە جگە لەوەی كلۆری ددان و ئازار و هەوكردنەكانی كار لە شێوازی دەبڕینی واژە و سروشتی نووستن دەكەن و تەنانەت راددەی متمانە بەخۆبوونی منداڵیش كەمدەكاتەوە.

6-بەكارنەهێنانی فلۆر:
بەپێی رێنماییەكانی كۆمەڵەی ددانی ئەمریكی دەبێت منداڵان لانیكەم لە تەمەنی 2 ساڵییەوە هەویری ددانی فلۆركراو بەكاربهێنن. ماددەی فلۆر رێگری لە كلۆربوونی ددان دەكات. بەڵام بەپێی رێنمایی پزیشك بەكاری بهێنە، چونكە هەر تەمەنە بڕێكی دیاریكراوی دەوێت و ئەگەر زیاد لە پێویست بەكاربهێنرێت زیانی دەبێت.

7-خواردنەوە گازییەكان:
منداڵان ئارەزووی خواردنەوە گازییەكان دەكەن. لەسەر نان و لەكاتی یاریكردن و تەماشای تیڤیدا زۆر ئارەزوی خواردنەوەی دەكەن. ئەم خواردنەوانە ناوەندێكی ترش لەنێو دەمددا پێكدەهێنن و رێگا بۆ كلۆربوونی ددان خۆشدەكەن.





                                                      *******************************
                                                                        *************


                                                      ماڵپه‌ڕی کێردش-پاوه‌ر : www.Kurdish-Power



                                                                                           -:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks