مێژووی پزیشکیی ددان
له‌لایه‌ن : سه‌روه‌ر حسێن
ساڵ2000 پێش زاینیی، سۆمه‌ریه‌کان (عێراقی ئێستا) پێیان وابووه که کلۆریی ددان به‌هۆی کرمه‌وه دروست ده‌بێت. ئه‌م باوه‌ڕه نامۆیه له ڕۆژئاوا هه‌ر مایه‌وه هه‌تاکو زه‌مه‌نی تیودۆر(1485-1603).
ئێتروسکانسه‌کان که شارستانیه‌تێکی کۆنی ئیتاڵیایه که مێژوویان 800 ساڵ پێش زاینییه پزیشکی ددانی کارامه‌یان هه‌بووه. ددانیان له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ وه‌رده‌گرد و به باندێك/شریتێکی ئاڵتونی به‌یه‌که‌وه‌یان ئه‌لکاند بۆ خه‌ڵکی نه‌خۆشیان داده‌نا. توندکاره‌وه‌ی ئاڵتونیان به‌کارده‌هێنا بۆ توندکردنه‌وه‌ی ددانی له‌قیوو/ جوڵاوو، ئه‌گه‌ر ئێسکی ده‌وری ددانه‌که زۆری پێوه‌نه‌مابایه. ڕۆمانییه‌کانیش هه‌مان شێوازی ئه‌مانیان په‌ێڕه‌و ده‌کرد. هه‌رله‌و ناوانه‌شدا، نزیکه‌ی 400ساڵ پێش زاینیی دکتۆر هیپۆکرات که پزیشک بووه، نه‌خۆشییه‌کانی ده‌می باسکردووه
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ته‌نها پیاوانی ئاینیی فێرکار بوون. ڕه‌هبانییه‌کان وه‌ک پزیشک، پزیشکی ددان و نه‌شته‌رگه‌ر ئیشیان ده‌کرد. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 12 دا کڵێسا هه‌موو جۆره کارێکی پزیشکیی که له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینیه‌وه ده‌کرا، قه‌ده‌غه‌کرا. له‌ئه‌و ناوچانه‌دا پیشه‌گه‌ری تر سه‌ری هه‌ڵدا که هه‌ڵده‌ستان به‌کاری پزیشکیی پێیان ده‌وترا سه‌رتاش-نه‌شته‌رگه‌ر. له‌گه‌ڵ سه‌رچاککردنی خه‌ڵک نه‌شته‌رگه‌ریشیان ده‌کرد، وه‌ک ددان کێشان
له زه‌مانی تیوده‌ردا پزیشکیی ددان که‌مێک گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هات. سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان به ئازاربوو! له ئه‌وروپا، یه‌که‌م کتێبی مه‌نهه‌جی له‌سه‌ر پزیشکیی ددان له ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 1530 چاپ‌کرا. له‌سه‌ده‌ی 17 دا هه‌ندێ له سه‌رتاش-نه‌شته‌رگه‌ره‌کان، پسپۆڕێتییان له پزیشکیی ددان وه‌رده‌گرت. ورده-ورده پزیشکیی ددان له نه‌شته‌رگه‌ریی چیاده‌ببوه‌وه. یه‌که‌م کتێبی مه‌نهه‌جی له‌باره‌ی پزیشکیی ددانه‌وه به زمانی ئینگلیزیی له ساڵی 1685 چاپ‌کرا
له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست، هه‌ندێ له خه‌ڵکی ددانیان به شوڵکی داری سیواک پاکده‌کرده‌وه. هه‌ندێکی تریان هاڕراوه‌ی هێلکه‌یان به‌کارده‌هێنا له گه‌ڵ سیواک وه‌ک هه‌ویری ددان. به‌ڵام له‌ئه‌و کاتانه‌دا فڵچه‌ی ددان نه‌بوو. خه‌ڵکی ددانیان به پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆ که‌له په‌نجه‌یان ده‌ئاڵاند پاکده‌کرده‌وه. له‌ساڵی 1498 چینیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار فڵچه‌ی ددانیان داهێنا. له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 17 بۆ یه‌که‌م جار فڵجه‌ی ددان گه‌یشته ئینگلته‌را
پرسیار: ئایا ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ئه‌و زه‌مه‌نه کۆنه‌دا بایه‌خیان به ته‌ندروستیی ده‌م و ددانیان دابێت، ئێستا گوناه نییه خه‌ڵکانێک هه‌بن ته‌واو ته‌ندروستیی ده‌میان پشتگوێ خستبێ؟