Social Icons

الأربعاء، 25 فبراير 2015

ده‌ركردنی منداڵێك له‌ قوتابخانه‌ به‌هۆی سیحر كردن

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015




له‌یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی تیكساس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان حه‌زی بۆ جادووگرتن و فیلمی به‌ناوبانگ (گه‌وره‌ی ئه‌نگوستیله‌) هه‌بووه‌ له‌ قووتابخانه‌كه‌یدا و پاش ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی ده‌ڵێ كه‌ له‌ توانای داهه‌یه‌ هاوڕێكه‌ی بشارێته‌وه‌ .

(جاسوس ستیوارد) باوكی منداڵه‌كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ویلایه‌تی تكساس ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قووتابخانه‌ی منداڵه‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌ و پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌ركراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داوه‌ جادوو بكا ، به‌مه‌ش سه‌لامه‌تی هاوڕێكانی ناپارێزێت .
شایانی باسه‌ منداڵه‌كه‌ كه‌ ناوی(ئایدن) ه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م فیلمه‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه‌یه‌وه‌ خه‌ڵك بشارێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگای خه‌یاله‌كانیه‌وه‌ هاوڕێكه‌ی بشارێته‌وه‌ .

چۆن به‌رنامه‌ و یاریه‌کان له‌ مۆبایله‌کانی ئه‌ندرۆید قفل بدەین ؟

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015




ئاماده‌کردنی : سه‌روه‌ر حسێن
/
/
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

پێویستە هەموومان بەرنامەیەکمان هەبێت لەسەر مۆبایلەکانمان بۆ ئەوەی هەر چیەکی تێدا بێت بتوانین قفلی بدەین تاکو کەس نەتوانێ دەستکاریان بکات . وەکو ناو و نامە و بەرنامە و یاری و هەر چیەکی بتەوێت دەتوانی قفلی بدەیت .
بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەکی زۆر باش و ئاسانم بۆ ئامادە کردوون کە ئەوەی بتانەوێت بۆتان دەکات
بەرنامەی AppLock ڕێگەت پێدەدات بە قفلدانی هەموو بەرنامە و یاری و نامە و ژمارە و هەرچیەکی بتەویت بە ژمارەی نهێنی و Pattern .

بۆ قفلدان ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکە :

1 – بەرنامەی AppLock لە گۆگڵ پلای یان لە ماڵپەری 1Mobile ئەگەر هەژماری گۆگڵ پلایت نیە
2 – دوای داونڵۆدکردن و کردنەوەی بەرنامەکە . ژمارەیەکی نهێنی تایبەت بە خۆت دابنێ و دواتر دووبارە بینووسەوە و دواتر پرسیار و وەڵامێک بنووسە بۆ ئەوەی ئەگەر ژمارە نهێنیەکەت لەبیر کرد تاکو بتوانی بیگەڕێنیتەوە لە ڕێگەی ئەو پرسیار و وەڵامەوە و دواتر ( حفظ ) یان ( Save ) بکە
3 – ئەگەر پەیامێک هات و نوسرابوو Advance Protection پشتگوێی بخە و ( الغاء ) بکە
4 – دواتر هەموو بەرنامە و یاری و هەرچیەک هەیە لە ناو مۆبایلەکەت دەکرێتەوە و دەتوانی هەر یەکێکیانت بوێ قفلیان بکەی
5 – هەر چیەکت دەوێ قفلی بدە بە بە داگرتنی ئایکۆنی قفل کە لە تەنیشت هەر یەکێکیانە
بە هیوای سوود وەرگرتن . ببورن لە هەر کەم و کوریەک

بەهێزترین سێ ئەپلیکەیشنی ناردنی فایل لەرێگای وایفا له‌ نێوان مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015







بەهێزترین سێ ئەپلیکەیشنی ناردنی فایل لەرێگای وایفا له‌ نێوان مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا .
————————————————————————————-
خۆشەویستان و دۆستانی کەی ئایتی ئین لە بابەتی ئەمجارەشمدا هاتمەوە خزمەتی ئێوە ئازیز و خۆشەویست لەم بابەتەدا سێ لە باشترین ئەپلیکەیشنەکانی ناردنی فایل لەرێگای وایفاوە لە نێوان موبایلە زیرەکەکاندا دەناسینم پێتان زۆربەمان لە کاتی گواستنە و ئالوگۆرکردنی فایل و پێداویستیەکان بەزۆری پشت بە بلوتوس دەبەستین هەریەکێک لە ئیمەش دەزانین خیرای گواستنەوە بلوتوس وەک پیویست نیە بەڵام پشتمان پێ بەستووە بەڵام ئیستا چەند ئەپلیکەیشنی نابەت دروست کراوە بۆ سیتەمەکانی ئای ئۆئیس و ئەندرۆید و ویندۆس فۆن کە دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ئەپانەوە فایل و پێداویستیەکان ئالوگۆر بکەیت بە خێرایەکی زۆر لە ڕیگای وایفاوە بۆیەش بە پیویستم زانی سێ لەو ئەپلیکەیشنانە ئامادە بکەم بۆتان کە هەریەک و تایبەتی مەندی خۆی هەیە بەهیزن لە کاتی گواستنەوە و ناردنی فایل لە نێوان موبایلە زیرەکەکاندا ئەوانیش هەرسێ ئەپی بەناوبانگ(SuperBeam ، Shareit ، Zapya ) ئەم ئەپانە دەتوان بەکار بهین بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆئیس و ئەندرۆید بەکارهێنای ئەم ئەپانەش زۆر ئاسانە بەهیوای سود وەگرتن لەم سێ ئەپە باشانە…

ئاماده‌کردنی : سه‌روه‌ر حسێن


داگرتنی ئەپی SuperBeam
-بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/E0kewR
-بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/pZpJRW

داگرتنی ئەپی Zapya
-بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/R5hWVs
-بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/UI5Na9

داگرتنی ئەپی Shareit
-بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/L6JjFU
-بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/XAzIrO
-بۆ سیسته‌می ویندۆزفۆن:
http://goo.gl/BdLJkR

….
-بۆ كۆمپیوته‌ر (ویندۆز):
http://goo.gl/06Gvy5

……………………………

چۆنيه‌تى گۆريني ئيمێڵ له‌ فه‌يسبووك

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015






.
سڵاو خۆشه‌ويستانم
ئه‌م ڤيديۆيه‌م بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ باس له‌ چۆنيه‌تى گۆريني ئيمێڵ ئه‌كات له‌ فه‌يسبووك
كه‌ كاتێك ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت ئيمێڵه‌ كه‌مان بگۆرين جا چ Yahoo بێت يان Gmail يا خود هه‌ر ئيمێڵێكى تر ئه‌مانه‌وێت بيگۆرين
له‌ فه‌يسبووك. كه‌ ئێمه‌ له‌م ڤيديۆ يه‌ دا بۆ مان رۆن كردونه‌ته‌وه‌ …..
.
:ئه‌مه‌ش فێركارى
ئاماده‌کردنی : سه‌روه‌ر حسێن

-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks