Social Icons

الثلاثاء، 3 مارس 2015

پوختەی کۆنگرەی Unpacked 2015ی سامسۆنگ و زانیاری تەواو لەسەر Galaxy S6 + Galaxy S6 Edge

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015





دوێنی شەو کاتژمێر ٨,٣٠ شەو بەکاتی هەولێر – کوردستان، سامسۆنگ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەناوی Unpacked بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە گرێدا و بە لادانی پەردە لەسەر دوو ئامێری مۆبایل لە زنجیرەی گالاکسی ئامادەبووانی توشی سەرسامی کرد کە ئەوانیش هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس ٦ و گالەکسی ئێس ٦ ئێج بوون.


کۆمپانیا دڵنیایی دا بە هەوادارانی سامسۆنگ کە هەردوو ئامێر باشترین جۆرایەتی لە کامێرا و خێرایی و شاشەیان هەیە بەبەراورد لەگەڵ ئامێرەکانی تری بازاڕ لە ئێستادا و هەر وەکو جەی کەی شین لە کۆنگرە ئاماژەی پێدا کە لە ئێستادا هیچ جۆرە ئامێرێک نییە بەراوردبکرێت بە گالەکسی ئێس ٦.




چیرۆکی دیزایینی هەردوو ئامێر لەم ڤیدیۆیە ببینە:




یەکەم ئامێر: گالەکسی ئێس ٦







بەکورتی ئەم ئامێرە شاشەیەکی ٥.١ ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی QuadHD کە دەکاتە ١٤٤٤ * ١٥٦٠ پێکسڵ هەیە کە ٥٧٧ پێکسڵ دەکات بۆ هەر ئینجێک. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی گالەکسی ئێس ٦ بە پڕۆسێسەری جۆری Exynosی ٦٤ بتی هەشت ناوکی کاردەکات کە ٢٠% خێراترە لەوەی لەسەر گالەکسی ئێس ٥ بوو. چوار ناوکی یەکەمی ٢.١ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی و ئەوەی تری ١.٥ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی. ڕامی ئەم مۆبایلە لە جۆری دی دی ئاڕ ٤ و ٣ گێگایە. سامسۆنگ کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کاردی ئێس دی هێنا و لەمەودوا گالەکسی ئێس ٦ بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت کە ٣٢گێگابایت و ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە.


کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە کە هەریەک لە کامێراکان تایبەتمەندی بەرزیان هەیە و خاوەنی عەدەسەی نایابن و تایبەتمەندی HDR لەخۆیان دەگرن بۆ کاتی کەم ڕووناکی و جوانتر گرتنی وێنەکان.


پاتری گالەکسی ئێس ٦ دەگاتە ٢٥٥٠ ملی ئەمپڕ\کاتژمێر و تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای لەخۆی گرتووە کە ١٥٠% لە گالەکسی ئێس ٥ باشترە و لەماوەی ١٠ خولەکدا بۆ ٤ کاتژمێری کارکردن بارگاوی دەبێتەوە.


پەیکەری گالەکسی ئێس ٦ لە کانزا و شوشە دروستکراوە کە مادەی بەکارهاتوو لەو ئامێرەدا بەگوێرە وتەی کۆمپانیا بە ٥٠% بەهێزترە لەو مادانەی کەلەو ئامێرانەی ئێستا لەبازاڕدا هەن بەکارهاتووە. پشتەوەی گالەکسی ئێس شەش لە گۆرێلا گلاس ٤ دروستکراوە و چواردەورە کانزاییەکەیشی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. کێشی گالەکسی ئێس ٦ دەگاتە ١٢٨ گرام و ئەستوریەکەی ٦.٨ ملم.


دوایین شت کە ئەو ئامێرە لەخۆی دەگرێت تایبەتمەندی (سامسۆنگ پەی) یە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارەدانە کە بەهاوکاری لەگەڵ ڤیزا و ماستەرکارددا لە ئێستادا لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ئامانج لێی کێبەرکێکردنە لەگەڵ ئەپڵ پەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکایی.


سەبارەت بە بەردەست بوونی گالەکسی ئێس ٦ ئەوا سامسۆنگ ئاماژەی دا کە سەرتا لە ٢٠ وڵات بەردەست دەبێت و لە ١٠ی مانگی داهاتوو واتە مانگی نیسان دەکەوێتە ئەو ٢٠ وڵاتەوە و پاشان کاردەکەن بۆ فراوانکردنی ئەو بڵاوکردنەوەیە و بەردەست کردنی لە وڵاتی زیاتردا. جێگای ئاماژەیە نرخی دەسپێکردنی فرۆشتین ئەو ئامێرە ٦٥٠ دۆلار دەبێت.


دووەم ئامێر: گالەکسی ئێس ٦ ئێج





بەکورتی گالەکسی ئێس ٦ ئێجیش شاشەیەکی ٥.١ ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی QuadHD کە دەکاتە ١٤٤٤ * ١٥٦٠ پێکسڵ هەیە کە ٥٧٧ پێکسڵ دەکات بۆ هەر ئینجێک و لەملاو پێچاوەیە کە تەنها ئەمە جیاوازیەکەیەتی و بۆ کورتکراوەی بەرنامەکان و دوایین ئاگاهییەکان بەکاردێت لەکاتێک شاشەی سەرکی کوژاوەیە. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی گالەکسی ئێس ٦ ئێج بە پڕۆسێسەری جۆری Exynosی ٦٤ بتی هەشت ناوکی کاردەکات کە ٢٠% خێراترە لەوەی لەسەر گالەکسی ئێس ٥ بوو. چوار ناوکی یەکەمی ٢.١ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی و ئەوەی تری ١.٥ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی. ڕامی ئەم مۆبایلە لە جۆری دی دی ئاڕ ٤ و ٣ گێگایە. سامسۆنگ کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کاردی ئێس دی هێنا و لەمەودوا گالەکسی ئێس ٦ ئێج بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت کە ٣٢گێگابایت و ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە.


کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە کە هەریەک لە کامێراکان تایبەتمەندی بەرزیان هەیە و خاوەنی عەدەسەی نایابن و تایبەتمەندی HDR لەخۆیان دەگرن بۆ کاتی کەم ڕووناکی و جوانتر گرتنی وێنەکان.





پاتری گالەکسی ئێس ٦ ئێج دەگاتە ٢٥٥٠ ملی ئەمپڕ\کاتژمێر و تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای لەخۆی گرتووە کە ١٥٠% لە گالەکسی ئێس ٥ باشترە و لەماوەی ١٠ خولەکدا بۆ ٤ کاتژمێری کارکردن بارگاوی دەبێتەوە.


پەیکەری گالەکسی ئێس ٦ ئێج لە کانزا و شوشە دروستکراوە کە مادەی بەکارهاتوو لەو ئامێرەدا بەگوێرە وتەی کۆمپانیا بە ٥٠% بەهێزترە لەو مادانەی کەلەو ئامێرانەی ئێستا لەبازاڕدا هەن بەکارهاتووە. پشتەوەی گالەکسی ئێس شەش ئێج لە گۆرێلا گلاس ٤ دروستکراوە بەرگەی شوخت و پێکێشان دەگرێت و چواردەورە کانزاییەکەیشی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. کێشی گالەکسی ئێس ٦ ئێج دەگاتە ١٢٨ گرام و ئەستوریەکەی ٦.٨ ملم.


دوایین شت کە ئەو ئامێرە لەخۆی دەگرێت تایبەتمەندی (سامسۆنگ پەی) یە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارەدانە کە بەهاوکاری لەگەڵ ڤیزا و ماستەرکارددا لە ئێستادا لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ئامانج لێی کێبەرکێکردنە لەگەڵ ئەپڵ پەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکایی.


سەبارەت بە بەردەست بوونی گالەکسی ئێس ٦ ئێج ئەوا سامسۆنگ ئاماژەی دا کە سەرتا لە ٢٠ وڵات بەردەست دەبێت و لە ١٠ی مانگی داهاتوو واتە مانگی نیسان دەکەوێتە ئەو ٢٠ وڵاتەوە و پاشان کاردەکەن بۆ فراوانکردنی ئەو بڵاوکردنەوەیە و بەردەست کردنی لە وڵاتی زیاتردا. جێگای ئاماژەیە نرخی دەسپێکردنی فرۆشتین ئەو ئامێرە ٦٥٠ دۆلار دەبێت.





سەبارەت بە سیستەمی هەردوو جۆر مۆبایلەکە ئەوا پشتیان بە دوا وەشانی سیستەمی ئەندرۆید ناسراو بە لۆلی پۆپ بەستووە و بیریشمان نەچێت گۆڕانکاریەکی زۆریان لە لۆنچەری خۆیان ناسراو بە Touchwiz کردووە و دەیان گۆڕانکارییان لە دیزایینەکەی ئەنجامداوە.


وێنەگەیەک لە وێنەکانی هەردوو ئامێر سەیربکە























به‌ڤیدیۆ.. جیاوازی نێوان ئایفۆن 6 و گالاكسی ئێس 6

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015





سامسؤنك بەفەرمى مۆبایلى زیرەکى Galaxy S6 ڕاگەیاند+زانیارى تەواو

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015


سامسونگ 6 ، 16 گیگای نییە و 32 64 و 128 ی هەیە وە کامیراکەی 16 میگاپێکسلە و پاترییەکەی 2550 میلی ئەمپیرە لە کاتژمیریکدا ، بەپیی ووتەی هەوال سازەکان دوایی هەبوونی لە 10% بارگاوی تا 4 کاتژمیر ئەتوانریت بەکاربهێنرێت .

Samsung Galaxy S6

===================================================

hqdefault (1)

ئێچ تی سی بەفەرمى مۆبایلى زیرەکى HTC One M9 ڕاگەیاند+زانیارى تەواو

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





دوێنێ ئێوارە کۆمپانیاى بەناوبانگى (ئێچ تى سی) سێ بەرهەمى نوێى ڕاگەیاند لە ماوەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل ناسراو بە MWC15، بەرهەمەکان بریتین لە (ئێچ تى سی وەن ئێم ٩ ، ئێچ تی سی ڤایڤ و ئێچ تی سی گریب)، یەکێک لەو بەهەمانەى کە ماوەیەکى درێژ بوو چاوەڕوان دەکرا مۆبایلى هۆشمەندى (HTC One M9) بوو کە یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلەکانى ئێچ تى سی وەن، ئەو مۆبایلە نوێیە بە تایبەتمەندى بەرزەوە دوێنێ پەردەى لەسەر لادرا و بووە هۆى سەرسوڕمانى گشت ئامادەبووانى کۆنگرەکە، تێدا چەندەها گۆڕانکارى کراوە و تایبەتمەندى زۆربەرزى هەیە، کە ئەمانەى خوارەوە خەسڵەتەکانیەتى.

خـەسـڵـەتـەکانى:
ڕوونما(شاشە): ڕوونماکەى لە جۆرى LCD یە بە قەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى فوول ئێچ دى.
پرۆسیسەر و خێرایی: مۆبایلە نوێکە پرۆسیسەرێکى “سناپدراگۆن٨١٠”ى لەسەرە لەگەڵ ڕامێکى ٣ گێگابایتى.
بیرگەکەى: بیرگەى ناوەکى مۆبایلەکە ٣٢گێگابایتە و دەتوانرێ زیادبکرێت بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى MicroSD تاکو ١٢٨گێگابایت.
کامێرا: کامێراى دواوەى ٢٠،٧ مێگاپێکسڵە و توانى تۆمارکردنى گرتە ڤیدیۆى هەیە بە تەکنیکى 4K واتە بە ڕوونى 2448×3264 پێکسڵ. پارێزراوە بە یاقوتێک لە جۆرى Sapphire کە بەرگریەکى بەهێزى هەیە بۆ ڕووشان، کامێراى پێشەوەى ئەو مۆبایلە ٤ مێگاپێکسڵە بە تەکنیکى Ultra pixel.
دەنگ: کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەدا کە سیستەمێکى دەنگى نوێیان لەسەر مۆبایلەکەیان داناوە بە بڵندگۆیەکانى BoomSound و بە سیستەمى Dolby Audio Surround 5.1 کە وا دەکات دەنگەکە ڕوونتر و سافتر بێت لە وەشانەکەى پێشووترى.
پاترى: پاترى مۆبایلە نوێکە ٢٨٤٠میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
کێش و تەنکى: مۆبایلە نوێکە کێشى ١٥٧،٢ گرامە وە تەنکیەکەشى ٩،٦ ملیمە.
ژینگەى کارکردن: مۆبایلەکە دوا سیستەمى وەگەرخەرى مۆبایلى زیرەک ئەندرۆید ٥ ناسراو بە Lollipopـى لەسەرە.

مۆبایلەکە بە چوار ڕەنگ خۆڵەمێشى و زێرى و زیوى و پەمەی بەردەست دەبێت و لە ناوەڕاستى مانگى ٣ دەکەوێتە بازاڕەکانى ئەمەریکاى باکور و بەشێک لە کیشوەرى ئاسیا.

وێنەگەیەک لە وێنەکانى ئامێرە نوێکە

 

   

بە مێز و کورسی و لامپ مۆبایلەکەت شەحن بکەرەوە

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015





لەنوێترین داھێناندا ئامێرێک درووستکراوە کە لەسەر مێز دادەنرێت و بە چەندین شێوە بەبێ وایەر مۆبایلە زیرەکەکەت بارگاوی دەکاتەوە.
ئەو ئامێرە نوێیە لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدییەوە درووستکراوە و دەکرێت بکرێتە سەر مێز یان بکرێتە بناغەی لامپێک، ھەروەھا وەک مێزی بچووک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت بۆدانانی مۆبایل لەسەری، ھەر کات بتەوێت ئەوا مۆبایلەکەت لەسەر نیشانەی کۆی ئامێرەکە دادەنێیت و بەبێ وایەر مۆبایلەکەت بارگاوی دەکەیتەوە.

ھاوکات ئەو ئامێرە لە وڵاتی سوید بەردەست دەبێت و لەماوەیەکی کەم بە ھەموو جیھاندا بڵاودەکرێتەوە و نزیکەی (٨٠) مۆبایل کاری پێ بارگاوی دەکرێتەوە کە مۆبایلەکانی سامسۆنگ و ئایفۆن و چەندین مۆبایلی بەناوبانگی تری تێدایە.

-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks