Social Icons

الثلاثاء، 3 مارس 2015

لەڕێگەی پاتری مۆبایلەوە ھاکدەکرێیت

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 26, 2015




لەتوێژینەوەیەکی بەریتانی-ئیسرائیلیدا دەرکەوتووە ھاکەران دەتوانن لەڕێگەی پاتری مۆبایلەوە شوێنی بەکارھێنەر دیاری بکەن.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە لەکاتێکدا ئەپلیکەیشنێک دادەبەزێنرێت دەبێت وزەی پاتری بەکاربھێنێت بۆ کارکردن، ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ ھاکەران کە سیخووڕی بەسەر مۆبایلەوە بکەن و چاودێرییەکی وردی دابەزین و جووڵەی پاترییەکە دەکەن.

ھاوکات ئەو چاودێریکردنەش وادەکات جۆری کەسەکە بزانرێت کە زۆر تەلەفۆن دەکات، ھەروەھا وردتریش دەکرێت شوێنی کەسەکە دیاری بکرێت، چونکە لەکاتی دووری و نزیکی لە بورجی پەیوەندییەوە پاتری کەمتر یان زیاتر وزە سەرف دەکات، ھەرئەوەش شوێنی بەکارھێنەر ئاشکرا دەکات و پێش ئەوەش لەڕێگەی (IP)یەوە وڵات و شارەکەی دیاری دەکەن و بە پاترییەکە شوێنی تەواو و جووڵەکانی لەسەر نەخشە ئاشکرادەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks