لهلایهن: سهروهر حسێن · Jeneuary 26, 2015

دوێنێ ئێوارە کۆمپانیاى بەناوبانگى (ئێچ تى سی) سێ بەرهەمى نوێى ڕاگەیاند لە ماوەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل ناسراو بە MWC15، بەرهەمەکان بریتین لە (ئێچ تى سی وەن ئێم ٩ ، ئێچ تی سی ڤایڤ و ئێچ تی سی گریب)، یەکێک لەو بەهەمانەى کە ماوەیەکى درێژ بوو چاوەڕوان دەکرا مۆبایلى هۆشمەندى (HTC One M9) بوو کە یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلەکانى ئێچ تى سی وەن، ئەو مۆبایلە نوێیە بە تایبەتمەندى بەرزەوە دوێنێ پەردەى لەسەر لادرا و بووە هۆى سەرسوڕمانى گشت ئامادەبووانى کۆنگرەکە، تێدا چەندەها گۆڕانکارى کراوە و تایبەتمەندى زۆربەرزى هەیە، کە ئەمانەى خوارەوە خەسڵەتەکانیەتى.
خـەسـڵـەتـەکانى:
ڕوونما(شاشە): ڕوونماکەى لە جۆرى LCD یە بە قەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى فوول ئێچ دى.
پرۆسیسەر و خێرایی: مۆبایلە نوێکە پرۆسیسەرێکى “سناپدراگۆن٨١٠”ى لەسەرە لەگەڵ ڕامێکى ٣ گێگابایتى.
بیرگەکەى: بیرگەى ناوەکى مۆبایلەکە ٣٢گێگابایتە و دەتوانرێ زیادبکرێت بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى MicroSD تاکو ١٢٨گێگابایت.
کامێرا: کامێراى دواوەى ٢٠،٧ مێگاپێکسڵە و توانى تۆمارکردنى گرتە ڤیدیۆى هەیە بە تەکنیکى 4K واتە بە ڕوونى 2448×3264 پێکسڵ. پارێزراوە بە یاقوتێک لە جۆرى Sapphire کە بەرگریەکى بەهێزى هەیە بۆ ڕووشان، کامێراى پێشەوەى ئەو مۆبایلە ٤ مێگاپێکسڵە بە تەکنیکى Ultra pixel.
دەنگ: کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەدا کە سیستەمێکى دەنگى نوێیان لەسەر مۆبایلەکەیان داناوە بە بڵندگۆیەکانى BoomSound و بە سیستەمى Dolby Audio Surround 5.1 کە وا دەکات دەنگەکە ڕوونتر و سافتر بێت لە وەشانەکەى پێشووترى.
پاترى: پاترى مۆبایلە نوێکە ٢٨٤٠میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
کێش و تەنکى: مۆبایلە نوێکە کێشى ١٥٧،٢ گرامە وە تەنکیەکەشى ٩،٦ ملیمە.
ژینگەى کارکردن: مۆبایلەکە دوا سیستەمى وەگەرخەرى مۆبایلى زیرەک ئەندرۆید ٥ ناسراو بە Lollipopـى لەسەرە.
مۆبایلەکە بە چوار ڕەنگ خۆڵەمێشى و زێرى و زیوى و پەمەی بەردەست دەبێت و لە ناوەڕاستى مانگى ٣ دەکەوێتە بازاڕەکانى ئەمەریکاى باکور و بەشێک لە کیشوەرى ئاسیا.
وێنەگەیەک لە وێنەکانى ئامێرە نوێکە

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق