Social Icons

الأربعاء، 25 فبراير 2015

چۆن به‌رنامه‌ و یاریه‌کان له‌ مۆبایله‌کانی ئه‌ندرۆید قفل بدەین ؟

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015




ئاماده‌کردنی : سه‌روه‌ر حسێن
/
/
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

پێویستە هەموومان بەرنامەیەکمان هەبێت لەسەر مۆبایلەکانمان بۆ ئەوەی هەر چیەکی تێدا بێت بتوانین قفلی بدەین تاکو کەس نەتوانێ دەستکاریان بکات . وەکو ناو و نامە و بەرنامە و یاری و هەر چیەکی بتەوێت دەتوانی قفلی بدەیت .
بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەکی زۆر باش و ئاسانم بۆ ئامادە کردوون کە ئەوەی بتانەوێت بۆتان دەکات
بەرنامەی AppLock ڕێگەت پێدەدات بە قفلدانی هەموو بەرنامە و یاری و نامە و ژمارە و هەرچیەکی بتەویت بە ژمارەی نهێنی و Pattern .

بۆ قفلدان ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکە :

1 – بەرنامەی AppLock لە گۆگڵ پلای یان لە ماڵپەری 1Mobile ئەگەر هەژماری گۆگڵ پلایت نیە
2 – دوای داونڵۆدکردن و کردنەوەی بەرنامەکە . ژمارەیەکی نهێنی تایبەت بە خۆت دابنێ و دواتر دووبارە بینووسەوە و دواتر پرسیار و وەڵامێک بنووسە بۆ ئەوەی ئەگەر ژمارە نهێنیەکەت لەبیر کرد تاکو بتوانی بیگەڕێنیتەوە لە ڕێگەی ئەو پرسیار و وەڵامەوە و دواتر ( حفظ ) یان ( Save ) بکە
3 – ئەگەر پەیامێک هات و نوسرابوو Advance Protection پشتگوێی بخە و ( الغاء ) بکە
4 – دواتر هەموو بەرنامە و یاری و هەرچیەک هەیە لە ناو مۆبایلەکەت دەکرێتەوە و دەتوانی هەر یەکێکیانت بوێ قفلیان بکەی
5 – هەر چیەکت دەوێ قفلی بدە بە بە داگرتنی ئایکۆنی قفل کە لە تەنیشت هەر یەکێکیانە
بە هیوای سوود وەرگرتن . ببورن لە هەر کەم و کوریەک

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks