Social Icons

الثلاثاء، 17 نوفمبر 2015

فلیمی دوبلاژ كراوی كومیدی كوردی - سه‌گی به‌وه‌فا - به‌شی 1

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · November 17, 2015


فیلمی دۆبلاژکــراوی کۆمێــدی - ڕاجـــو (کێ کردی و کێ خواردی )

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · November 17, 2015


فیلمی هیندی دۆبلاژکراوی کوردی - ڕاجـــــو (کووی لەندەن)

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · November 17, 2015


فیلمی دۆبلاژکــراوی کۆمێــدی - ڕاوی پـــارە بەشـــــی (به‌شی دووه‌م)

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · November 17, 2015


فیلمی دۆبلاژکــراوی کۆمێــدی - ئاواره‌بـــون

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · November 17, 2015

السبت، 11 يوليو 2015

تائێستاش هیچ قوتابییه‌ک نازانێت بۆچی ده‌ره‌جه‌کانی پۆلی ۱۲ به‌و شێوه‌ که‌مه‌ بۆی هاتۆته‌وه‌ ..!



تائێستاش هیچ قوتابییه‌ک نازانێت بۆچی ده‌ره‌جه‌کانی پۆلی ۱۲ به‌و شێوه‌ که‌مه‌ بۆی هاتۆته‌وه‌ ،، یاخود بۆچی له‌ ده‌ره‌جه‌کانی پۆلی ۹دا ده‌ره‌جه‌ی تاک هاتۆته‌وه‌ ،، ئه‌وه‌ ته‌نها قسه‌ی من نییه‌ نزیکه‌ی بۆ سه‌رو %۸۰ قوتابیان گله‌ییان له‌ ده‌ره‌جه‌ کانییان هه‌یه‌ که‌ منیش یه‌کێکم له‌وان ،، من پێم وایه‌ که‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ زۆر زیره‌که‌ ، له‌م کاته‌دا که‌ کوردستان له‌ ئه‌زمه‌ی ئابوریدایه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بیری کردوه‌ته‌وه‌ که‌ چۆن پاره‌ په‌یا بکات ، بۆیه‌ هاتووه‌ زۆربه‌ی ده‌ره‌جه‌کانی پۆلی۱۲ی که‌م کردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ره‌جه‌کانی پۆلی ۹ شی به‌ تاک هێناوه‌ته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی ئیعتراز بگرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین $دۆلار ، هه‌روه‌کو وتم ئه‌وه‌ ڕای خۆمه ، وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشم نییه‌ ، به‌ڵام هه‌روه‌کو ئه‌زانن ئێره‌ کوردستانه‌ ئه‌و وه‌زیر و مه‌سولانه‌ش هه‌موو شتێکیان له‌ ده‌ست دێت ..! ،، تۆش تێبینی خۆت بنوسه‌ ..

الجمعة، 20 مارس 2015

X-Men: Days of Future Past Apk یاری بۆ ئه‌ندرۆید

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · March 20, 2015
Requires Android – 4.0 and up

Size – 11M

Current Version – 1.0





*No Internet Connection Required and No In-App Purchases

Play as Wolverine, Storm, Kitty Pryde, Colossus, Cyclops, Polaris or Scarlet Witch as Marvel’s finest X-Men fight for the future of mutant and human kind in the two separate timelines of Days of Future Past.
——————————-
EXTERNAL LINK –

APK






الخميس، 19 مارس 2015

نەخۆشی دەروون ..!!


له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · March 20, 2015



نەخۆشی دەروون وەک نەخۆشی جەستە نییە، لە جەستەدا دکتۆر دەزانێت نەخۆشەکەی کوێی دێشێت و چ پشکنینێکی پێویستە و دەبێت چ دەرمانێکی بداتێ. بەڵام دەروون چییە... کوێیە? لە ئیشەکەی ئێمەدا، چاککردنەوەی نەخۆش پێویستی بەوەیە قووڵ چنگ بخەیتە ناو ڕۆحی نەخۆشەکانتەوە، دەست بخەیتە ناو ژیان و نهێنییەکانیانەوە، بەڵام لە جێگایەکی وەک دێلاوار کاری وا ئەستەمە. ئینسانەکان دەروونیان قفڵێکی گەورەی لەسەرە. من نە باوەڕم بە بوونی مرۆڤی ئاسایی، نە باوەڕم بە بوونی مرۆڤی شێت هەیە. بەڵام باوەڕم بە تاریکی و ڕوناکی ناخ هەیە. مرۆڤی تاریک ئەوانەن کە ناخیان نابینرێت، وەک شەوەزەنگێکی ڕەشە، وەک بنکی دەریایەکی قووڵ و تاریکە کە هیچ کەس نازانێت چی تێدا خەوتووە. مرۆڤ لە دێلاوار، بوونەوەرێکی تاریکە، هیچ کەس نازانێت لەو دەریا تاریک و ترسناکەی ژێرەوەیدا چی خەوتووە و چ جانەوەرێک خۆی حەشارداوە.


دکتۆر سیامەند. هەورەکانی دانیال

چه ند فه رمووده یه ك فەزڵی قورئان و دوعا و زیكر


له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · March 20, 2015





چه ند فه رمووده یه ك فەزڵی قورئان و دوعاو زیكر
~~~

1.((اقرؤا سورة البقرة في بيوتكم,فأن الشيطان لايدخل بيتاً يُقرأ فيه سورة البقرة)). أخرجه الحاكم وإسناده حسن.

واتە:((سورەتی (البقرە) بخوێنن لە ماڵەكانتاندا , بەڕاستی شەیتان ناچێتە ماڵێكەوە كە سورەتی ((البقرة)) ی تیا بخوێنرێت)).

2.((حسن الصوت زينة القرأن)) رواه ابو نعيم وإسناده حسن.
واتە:((دەنگ خۆشی جوانی قورئانە))

3.((إقرؤا المعوذات في دبر كل صلاة))أخرجه أبوداود وابن حبان وأحمد وإسناده حسن.

واتە:((هەردوو پەنا پێ گیراوەكە بخوێنن لە دوای هەموو نوێژێكەوە)) واتە:((قل أعوذ برب الفلق و قل أعوذوا برب الناس))

4.((أَفْضَلُ عبادِ الله تعالى يَومَ القيامةِ الحمّادون))رواه الطبراني وإسناده حسن.

واتە:((چاكترینی بەندەكانی خوا لە ڕۆژی قیامەتدا ,ئەوكەسانەن زۆر سوپاسی خوایان كردووە))ووتویانە:((الحمد لله))

5.((أولياء الله هُمُ الذين يُذكرَ الله لرؤيتهم))رواه أبو نعيم والواحدي والديلمي وهو حديث حسن.

واتە:((دۆستانی خوا ئەو كەسانەن كە بەبینینیان یادی خوا دەكرێت)).واتە كە دەیان بینیت خوات دەكەوێتەوە بیر

6.((سيخرج قوم من أمتي يشربون القرآن كشربهم الماء))رواه الفريابي وإسناده حسن.

واتە:((لەمەودوا كۆمەڵێك دەردەچن لە ئومەتی من قورئان دەخۆنەوە هەروەكو چۆن ئاو دەخۆنەوە)).ئەو كەسانە دەگریتەوە كە قورئان دەخوێنن بە پارە لە تەعزیەكاندا ، یان خەڵكی فێر دەكەن بە پارە.

7.((ثلاثُ دَعواتٍ لا تُرَدُّ :دعوةُ الوالد, ودعوة الصائم, ودعوة المسافر ))رواه البيهقي والضياء.

واتە:((سی دوعا ڕەت ناكرێتەوە :دوعای باوك ,دوعای ڕۆژوەوان,دوعای ڕێبوار , ئەو كەسەی لەسەفەردایە)).


ئاگاداربه له خواردنى ماره يى ئافره ت و نيه تى پێ نه به خشينى ..!


له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · March 3, 2015



ئاگاداربه له خواردنى ماره يى ئافره ت و نيه تى پێ نه به خشينى
~~~~~~~~~~~~~

( وعن ميمون الكردي عن أبيه رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول أيما رجل تزوج امرأة على ما قل من المهر أو كثر ليس في نفسه أن يؤدي إليها حقها خدعها فمات ولم يؤد إليها حقها لقي الله يوم القيامة وهو زان وأيما رجل استدان دينا لا يريد أن يؤدي إلى صاحبه حقه خدعه حتى أخذ ماله فمات ولم يؤد دينه لقي الله وهو سارق ) رواه الطبراني في الصغير والأوسط ورواته ثقات صحيح الترغيب والترهيب 1807

واته : ( له =ميمون= ى كوردى ئه ويش له باوكيه وه =كه ناوى جابان بووه خوا لێى ڕازى بێ= ئه فه رموێ : بيستم له پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه يفه رموو : هه ر پياوێك ئافره تێ بخوازێ و بيهێنێ له سه ر ماره ييه ك كه م بێ يان زۆر وه ئه وه ى له نه فسى نه بێ كه بيداتێ مافه كه ى =ماره ييه كه = فێڵى لێبكا جا بمرێ و مافه كه ى پێ نه دابێ ئه گات به خوا له ڕۆژى قيامه ت ئه و به زيناكه ر=لاى خوا حيساب ئه كرێ به زينا كه ر= ، وه هه ر پياوێ قه رزێ بكا له كه سێك مه به ستى نه بێ ئه و مافه بۆ خاوه نه كه ى بگه ڕێنێته وه وه فێڵى لێبكا هه تا ماڵه كه ى به رێ جا بمرێ وه ئه و قه رزه ى نه دابێته وه ئه گات به خوا وه ئه و دزه =خوا حيسابى دزى بۆ ئه كات= ) .

.

ئه م فه رمووده و كۆمه ڵگه ى كوردی

به داخه وه له ناو كۆمه ڵگه ى ئێمه زۆر مافى ئافره ت پێشێل ئه كرێ كه خوا ئه و مافانه ى پێ به خشيون له وانه ش ماره يى خواردن ئه بينين كه سانێك كه ئه چن بۆ داواى ژن هێنان زۆر به گه رمى هه موو مه رجێك قبوڵ ئه كه ن وماره يى ئه نوسن جا كه م يان زۆر به شێكى ئه ده ن و به شێكيش ڕێك ئه كه ون قه رز بێ ئه وه بێگومان دروسته و خۆيان له به ينى خۆيان پێك دێن به ڵام نابێ ئه و پياوه ئه و كاته ڕازى بێو مه به ستى نه بێ ئه و مافه بدا به ئافره ته كه په نا به خوا ئه گينا ئه وه ى با لا ڕوون بێ كه بمرێ و ئه و مافه ى نه دابێ لاى خوا له ڕۆژى قيامه ت حيسابى زينا كه رى بۆ ئه كرێ وه هه ر وه ها ئه وه ى قه رز ئه كاو ئه يه وێ فێڵ له خاوه نه كه ى بكات و نه يداته وه بمرێ و ئه و مافه ى نه گه ڕاندبێته وه ئه وه حيسابى دزى بۆ ئه كرێ لاى خوا له ڕۆژى قيامه ت ، با بشزانين ماره يى ئافره تيش وه هه ر قه رزێكى تر له سه رمان لا ناچێ و له ڕۆژى دوايى له سه رى حيسابمان له گه ڵ ئه كرێ و ئه و ڕۆژه ش پاره مان نيه بيده ينه وه چاكه كانمان ئه به ن چاكه شمان نه بێ خراپه و تاوانى ئه وانمان دێته سه ر !

وه ك هاتووه له فه رمووده يه كى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم : ( ومن مات وعليه دين فليس ثم دينار ولا درهم ولكنها الحسنات والسيئات ) صحيح الترغيب والترهيب 1809

واته : ( وه ئه وه ى بمرێ وه قه رزى له سه ر بێ ئه و كاته =له ڕۆژى قيامه ت= دينارو درهه م نيه به ڵكو چاكه و خراپه =تاوان و چاكه = ) واته به چاكه كانى كه هه يه تى ئه بێ قه رزه كه ى بداته وه يان ئه بێ تاوان له جياتى خاوه ن قه رزه كه هه ڵگرێ ! فه رمووده ى تر زۆرن له سه ر ئه و باسه به ڵام كاتمان ئه وه نه نيه كه سێ ئه يه وێ با بچێته وه سه ر كتێبى صحيح الترغيب والترهيب له ژماره 1797 ته وه سه ير بكات من به ڕاستى به دواى ئه وه ئه گه ڕام كه ناوى ئه و صه حابيه كورده بدۆزمه وه خوا لێى ڕازى بێ ئه وه م بينى كه ئه م فه رمووده ڕيوايه ت ئه كات له پێغه مبه ره وه صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئيتر بينيشم كورد ئه مڕۆ چه نده دوورن له وه پێم خۆش بوو بۆ هه موو كوردێك ڕوون بێته وه كه ئه مه چ تاوانێكه ، وه حه زم كرد ئه و صه حابه كورده خوا لێى ڕازى بێ به كورد بناسێنم به ڵكو ئێمه ش چاوى لێ بكه ينه وه له پابه ند بوونمان به دينى ئيسلام و هۆشداريه ك بێ بۆمان و به خۆداچونه وه يه ك بكه ين و واز له تاوان و ماف خواردنى ئافره ت بێنين .


سودێك بۆ هه موان

لة كتابي اسد الغابة هي الحافظ عز الدين أبو الحسن علي بن محمد بن عبد الكريم الجزري ناسراو بة ” ابن الأثير ” كه ئه ويش يه كێكه له و زانا كوردانه ى خزمه تى زۆرى ئيسلامى كردووه به زانسته كه ى والله اعلم ناوى ئه و صه حابه كورده ئاوا هاتووه =بێگومان له سه رچاوه ى تريش باسى كراوه وه صه حابه ى كوردى تريش هه ن والله اعلم= ( أبو ميمون، يقال: اسمه جابان. سمع النبي صلى الله عليه وسلم غير مرة ) واته : باوكى ميمون ، ئه وترێ ناوى =جابان=ه فه رمووده ى له پێغه مبه ره وه صلى الله عليه وعلى اله وسلم بيستووه زياتر له جارێك


دونیا بۆچوارکه‌سه‌ بزانه‌ تۆله‌کامیانیت ئه‌ی موسڵمان


له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015



دونیا بۆچوارکه‌سه‌ بزانه‌ تۆله‌کامیانیت
ئه‌ی موسڵمان


پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت
(أحدثكم حديثا فاحفظوه) شتێكتان پێ ئه‌ڵێم هه‌ڵی بگرن( إنما الدنيا لأربعة نفر) دونیا
بۆ چوار كه‌سه


یه‌كه‌میان _ ( عبد رزقه الله مالاً وعلمًا
فهو يتقي فيه ربه ويصِلُ فيه رحمه ويعلم لله فيه حقًّا، فهذا بأفضل المنازل)به‌ندیكه
خوا ماڵ و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه ،به‌هۆی ماڵ و سامان و زانسته‌كه‌یه‌وه ته‌قوای
خوای پێوه‌ ئه‌كات و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كاری پێوه‌ ئه‌كات ، وه‌ئه‌ش زانی خوا مافی
به‌سه‌ره‌وه هه‌یه به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه مال و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه‌ ،ئا ئه‌م
جۆره باشترین كه‌سه و باشترین شوێنیش بۆ ئه‌وه.

دووه‌میان - ( وعبد رزقه الله علمًا ولم
يرزقه مالاً فهو صادق النية يقول لو أن لي مالاً لعملت بعمل فلان، فهو بنيته، فأجرهما
سواء) به‌ندیكه خوا ماڵ و سامانی پێ نه‌به‌خشیوه به‌ڵكو به‌س زانستی پێ به‌خشیوه ،به‌ڵام
له‌نیه‌تی دا راست گۆیه ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فلانه كه‌س كاری چاكم پێ
ئه‌كرد و خیر و خیراتم پێ ئه‌كرد!!خوا نیه‌ته‌كه‌ی قه‌بوڵ ئه‌كات و پاداشتی وه‌ك ئه‌و
كه‌سه ده‌وله‌مه‌نده‌یه كه ماله‌كه‌ی له‌رێی چاكه سه‌رف ئه‌كات.

سێهه‌میان _ ( وعبد رزقه الله مالاً ولم
يرزقه علمًا فهو يخبِط في ماله بغير علم لا يتقي فيه ربه ولا يصل فيه رحمه ولا يعلم
لله فيه حقا، فهذا بأخبث المنازل، ) به‌ندیكه خوا ماڵ و سامانی پێی داوه به‌ڵام زانستی
پێ نه‌داوه ،وه‌ ماڵ و سامانه‌كه‌ی له‌ كامه رێگای خه‌راپه سه‌رفی ئه‌كات و و سه‌ردانی
خزم و كه‌س و كاری پێوه‌ ناكات و وه‌مافی خوای لێ ده‌رناكات!! ئه‌م جۆره كه‌سه خه‌راپ
ترین كه‌سه‌و خه‌راپ ترین شوێن شوێنیه‌تی.

چواره‌میان _ (وعبد لم يرزقه الله مالاً
ولا علمًا فهو يقول لو أن لي مالاً لعملت فيه بعمل فلان، فهو بنيته، فوزرهما سواء)
رواه الترمذي وقال: حديث حسن صحيح، به‌ندیكه خوا نه‌ماڵ و نه‌زانستی پێ نه‌به‌خشیوه
به‌ڵام ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فلانه‌ كه‌س كاری خه‌راپم پێ ئه‌كرد !!ئه‌م
جۆره كه‌سه مادام نیازی خه‌راپه خوا نیازه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سه خه‌راپه‌كه بۆی ئه‌نوسێت،گوناهه‌كه‌یان
وه‌ك یه‌كه..


ئه‌و حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ی که‌ له له‌ڕۆژى دواييدا ده‌چنه‌ ژێر سێبه‌ری عه رشى خواوه‌

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015




ئه‌و حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ی که‌ له له‌ڕۆژى دواييدا ده‌چنه‌ ژێر سێبه‌ری عهرشى خواوه‌
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
قَالَ : ” سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمْ اللَّهُ فِي
ظِلِّهِ يَوْمَ لا ظِلَّ إِلا ظِلُّهُ : الإِمَامُ الْعَادِلُ ، وَشَابٌّ نَشَأ فِي
عِبَادَةِ رَبِّهِ ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِي الْمَسَاجِدِ ، وَرَجُلَانِ تَحَابَّا
فِي اللَّهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ ، وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ
ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ
فَأَخْفَاهَا حَتَّى لا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ
اللَّه خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ ” [متفق عليه ، رواه البخاري
(2/144-174) ومسلم برقم 1712 ، وغيرهما].


واته‌: له‌ ئه‌بوهوره‌یره‌، گێڕاویانه‌ته‌وه‌که‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله‌علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی: حه‌وت جۆر که‌سان خوا سێبه‌ر داریان ده‌کات له‌سێبه‌ری
خۆیدا له‌ڕۆژێکدا که‌هیچ سێبه‌رێك نی یه‌! جگه‌له‌سێبه‌ری ئه‌ونه‌بێت:-

1- پێشه‌وایه‌کی دادپه‌روه‌ر:
که‌مه‌ به‌ست له‌پێشه‌وایه‌کی باوه‌ڕداره‌که‌حوکم به‌به‌رنامه‌ی ئیسلام
بکات ،وه‌ له‌ڕێگه‌ی قورئان و سوننه‌ته‌وه‌دادپه‌روه‌ری بڵاو بکاته‌وه‌له‌سه‌رزه‌وی
، جیاوازی نه‌خاته‌نێو ئه‌ندامه‌کانی یه‌وه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ده‌م خزمان و که‌سی خۆیه‌وه‌بچێت،ئاگای
له‌عامی خه‌ڵکی مسوڵمان نه‌مێنێت.

2- لاوێك له‌به‌ندایه‌تی کردن بۆ خوا پێگه‌یشتووه‌:
که‌مه‌به‌ست گه‌نجێکه‌ واز له‌خۆشییه‌کانی دوونیا بهێنێت و به‌ندایه‌تی
بۆ خوا ده‌ربڕێت و هاوتاو شه‌ریکی بۆ بڕیار نه‌دات، له‌وته‌مه‌نه‌ی که‌توانای زیناو
دزی وحه‌رام خواردن وغه‌درو….هتد. چه‌ندینی تری هه‌یه‌ که‌چی ئه‌و له‌به‌رخوای گه‌وره‌
واز له‌خۆشییه‌کانی دونیا دێنێت و خه‌ریکی به‌ندایه‌تی کردنه‌ بۆ خالقی مه‌خلوق.

3- پیاوێك که‌دڵی په‌یوه‌ست بوو بێت به‌مزگه‌وته‌وه‌ که‌هه‌ر لێی ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌
هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆی:


لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌وپیاوه‌ئه‌وه‌نده‌ هۆگری مزگه‌وته‌
به‌رده‌وام دڵی په‌یوه‌سته‌ به‌مزگه‌وته‌وه‌و هۆشی لایه‌تی.

4- وه‌ دوو پیاو له‌به‌رخوا یه‌کترییان خۆش ویستوه‌و وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش
کۆبونه‌ته‌وه‌و جیابونه‌ته‌وه.:

که‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌وا خۆشه‌ویستی نێوانمان ته‌نیا له‌به‌رخاتری
خوا بێت نه‌ك له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی دوونیا وه‌جیابونه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌خۆشه‌ویستییه‌که‌
ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌مردن له‌یه‌کیان جیا بکاته‌وه‌.

5- پیاوێك له‌چۆڵی دا زیکرو یادی خوای کردووه‌ فرمێسك له‌دوو چاوی هاتۆته‌ده‌ر:
که‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ئه‌وکاتانه‌ی به‌ته‌نیایت و خه‌ڵکت لانییه‌بیر
بکه‌یته‌وه‌ له‌دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌وله‌ترسی سزای خوای گه‌وره‌ بگریت.

6- پیاوێکیش ئافره‌تێکی خانه‌دان و جوان بانگی ده‌کات ئه‌ویش ده‌ڵێ: من
له‌خوای گه‌وره‌ ده‌ترسم:


مه‌به‌ست له‌پیاوێکه‌ که‌ توانای زینا کردنی هه‌بێت و ئه‌و ئافره‌ته‌شی
که‌داوای لێده‌کات جوان و خانه‌دان بێت وه‌ پیاوه‌که‌ش هیچ شتێك نه‌بێت بیگێڕیته‌وه‌
ته‌نیا ترسی خوا نه‌بێت که‌دووری بخاته‌وه‌ له‌و کاره‌.

7- پیاوێکیش سه‌ده‌قه‌یه‌کی کردووه‌، وه‌ شاردووێتییه‌وه‌ هه‌تا ده‌ستی
چه‌پی نه‌زانێت ده‌ستی ڕاستی چی به‌خشیوه
:

مه به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ئه‌وه‌نده‌به‌نهێنی خێرده‌کات که‌که‌س پێی
نه‌زانێت وله‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ش ده‌به‌خشێت.

تێبینــــــــــــــــی:

هه‌ندێك له‌مسوڵمانان ئه‌م سێبه‌ره‌ به‌سێبه‌ری عه‌رش لێك ده‌ده‌نه‌وه‌
چونکه‌ له‌یه‌کێك له‌فه‌رمووده‌کان دا سه‌باره‌ت به‌م حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ ده‌فه‌رمووێت
(ظله‌عــرشه‌) وه ئاشکرایه‌که‌ مه‌به‌ست له‌ سێبه‌ریکه ئیتر خه‌ڵك وا تێ ئه‌گات که‌وا
رۆژ که‌و تۆته‌سه‌ر عه‌رشی خوا په‌نا به‌خوا به‌ڵکوو پێشه‌وا ئیبن باز ده‌فه‌رمووێت:
هه‌روه‌کو له چه‌ند (ریوایه‌تێك) دا هاتوه‌ به‌شێوه‌ی(في ضل عرشه) ، واته: سێبه‌ری
عه‌رشه به‌لام له‌ریوایه‌تی راست دا هاتوه‌ که‌ئه‌فه‌رمووێت(في ظله)‌واته‌: له‌ژێرسێبه‌ری
(خوا) … به‌ڵام ئه‌م سێبه‌ره‌ چۆنه‌ و شێوه‌كه ى
ئه‌وه‌ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێت. ئه‌مه‌رای مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ش باشتر
ئه‌زانێت.

هه‌ندێك له‌سیفاتی بڕواداران له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله‌ علیه‌ وسلم

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015





بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:

له‌سوننه‌تى پيرۆزى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌
علیه‌ وسلم) زۆر له‌ سيفاتى باوه‌ڕداران باس كراوه‌، به‌ پشتيوانى خواى گه‌وره‌ لێره‌دا
هه‌ندێكيان باس ده‌كه‌ين:

يه‌كه‌م: ئيماندار سيفه‌تى وه‌كو هه‌نگه‌:

عن عبدالله بن عمر (ره‌زای خوای لێبێت)
قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (مَثَل المؤمن مَثَلُ النَحْلَةِ: إن أكَلَتْ
أكَلَتْ طيباً، وإن وَضَعَتْ وَضَعَتْ طيباً وإن وَقَعَت على عودٍ لم تَكْسره) (صحيح
الجامع الصغير: 5722، 5846، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2288). واته‌:
نمونه‌ى ئيماندار وه‌كو هه‌نگه‌، كاتێ شتى خوارد ئه‌وا شتى پاك ده‌خوات، وه‌ ئه‌گه‌ر
شتيشى دانا ئه‌وا شتى پاك داده‌نێت (مه‌به‌ست هه‌نگوينه‌)، وه‌ كاتێكيش به‌سه‌ر دارێكه‌وه‌
بنيشێته‌وه‌ داره‌كه‌ ناشكێنێ و زيانى لێ نادات.

له‌ ڕاستيدا ئه‌گه‌ر بڕوانينه‌ ژيانى مێشه‌هه‌نگ
بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ نمونه‌ هێنانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)
كه‌ ئيماندار وه‌كو هه‌نگ وايه‌ زۆر جوانه‌ و گونجاوه‌ بۆ ئيماندار چونكه‌ له‌ هه‌نگدا
زۆر په‌ندو به‌ڵگه‌ هه‌يه‌ له‌وانه‌:

1. هه‌نگ له‌ هه‌موو جۆره‌ خۆراكێك ده‌خوات
هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێ داوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رمێت: (ثُمَّ
كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا) [النحل: 69]. واته‌: له‌به‌رهه‌مى هه‌موو خۆراكێك بخۆ
پاشان به‌ ملكه‌چى و زه‌ليلى يه‌وه‌ ڕێگاى خوا بگره‌.

هه‌روه‌ها بڕوانه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: (إن أكلت) ئه‌گه‌ر بخوات واتاى وايه‌ به‌هه‌وه‌سى
خۆى ناخوات به‌ڵكو به‌ فه‌رمانى خوا ده‌خوات (كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ) به‌ شيرين
و تاڵه‌وه‌ هه‌ر خواردنێك بێت به‌ مه‌رجێك پاك بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ شيفا بۆ هه‌موو
شتێ، به‌هه‌مان شێوه‌ حاڵى ئيمانداريش به‌و جۆره‌يه‌ شتێك ناخوات كه‌ پاك نه‌بێت وه‌
پاكيش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگه‌ى پێدابێ، نه‌ك به‌ئاره‌زووى خۆى. هه‌روه‌ها
كارێكيش ناكات كه‌ جوان و پاك نه‌بێت وه‌ ڕازى بوونى خواى له‌سه‌ر نه‌بێت.

2. هه‌نگ له‌ناو سنگى يه‌وه‌ هه‌نگوين دێته‌
ده‌ره‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رو شيفايه‌ به‌ ويستى خوا بۆ خه‌ڵكى به‌گشتى نه‌ك هه‌ر بۆ توخمێك،
ئيمانداريش به‌هه‌مان شێوه‌ نورى بڕوا له‌ دڵى يه‌وه‌ دێته‌ ده‌رێ و ده‌گه‌شێته‌وه‌
وبه‌خشين ده‌بێت بۆ هه‌موو كه‌سێك. وه‌ هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكى له‌ تاريكايى ڕزگار بكات
بۆ ڕووناكى و ئاسووده‌يى ژيان.

3. بێ زه‌ره‌رى وبێ زيانى هه‌نگ ئه‌وه‌تا
كاتێك كه‌ به‌سه‌ر دارێكه‌وه‌ ده‌نيشێته‌وه‌ لقه‌كانى ناشكێنێ و زيانى لێ نادات ئيمانداريش
به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌س ئازار نادات و خه‌ڵكى له‌ ده‌ست و زمانى سه‌لامه‌تن.

دووه‌م: ئيماندار وه‌كو دارخورما وايه‌:

(ئيبن عمر) (ره‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمێت:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رموو: (هه‌واڵى دارێكم بده‌نێ
وه‌ك ئيماندار بێت، خه‌ڵكه‌كه‌ بيريان له‌ دره‌ختى ده‌شته‌كى ده‌كرده‌وه‌ (ئيبن عمر)
ده‌فه‌رمێت: منيش له‌ دڵى خۆمدا ووتم ئه‌وه‌ دارخورمايه‌ – خه‌ريك بوو بيڵێم- به‌ڵام
قسه‌ زانه‌كانى دانيشتنه‌كه‌ بێ ده‌نگ بوون، له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌
وسلم) فه‌رمووى دارخورمايه‌) (أخرجه مسلم بهذا اللفظ في صحيحه: 2811).

(ئيبن عمر) (ره‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى:
كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مثلُ المؤمن مَثَلُ النخلَة ما أخذت منها
من شيء نفعك) (صحيح الجامع الصغير: 5848، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2285). واته‌: ئيماندار وه‌ك دار خورمايه‌ هه‌رچى يه‌كت پێ ببه‌خشێت سوودى بۆت هه‌يه‌. له‌ڕاستيدا
له‌م يه‌ك چوانه‌دا چه‌ند نهێنى و زانيارى يه‌ك هه‌يه‌ كه‌ زۆر به‌سودن ئه‌گه‌ر لێى
ورد بينه‌وه‌و قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌و زانياريانه‌ش ئه‌مانه‌ن:

1. دار خورما ئه‌گه‌ر مادده‌يه‌ك نه‌بێت
ئاوى بدات به‌زيندوويى نامێنێته‌وه‌ و وشك ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه‌ ئيمانيش ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى
هه‌موو ساتێك پاراوى نه‌كاته‌وه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و زانستى به‌سوود و كردارى
چاكه‌ ئه‌وه‌ بێگومان ئه‌و دره‌ختى ئيمانه‌ ووشك ده‌بێت، هه‌روه‌ك أبو هوره‌يره‌ (ره‌زای
خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى: (إن الإيمان يخلق من القلب كما يخلق الثوب فجددوا إيمانكم)
(حديث صحيح رواه الحاكم (4،1). واته‌: ئيمان له‌ دڵدا دروست ده‌بێت و ده‌فه‌وتێ
چۆن كراس دروست ده‌كرێ و ده‌فه‌وتێ بۆيه‌ ئيمانتان زوو تازه‌ بكه‌نه‌وه‌.

2. جێگير بوونى دارخورما له‌ زه‌ويداو به‌
گران هه‌ڵكه‌ندنى، باوه‌ڕداريش پێويسته‌ وابێت، باوه‌ڕه‌كه‌ى له‌ دڵيدا جێگير ببێ و
به‌ گران هه‌ڵبكه‌ندرێ.

3. تام و بۆن خۆشى و شرينى فره‌ سوودى به‌رهه‌مى
دارخورمايه‌، باوه‌ڕداريش هه‌روايه‌ قسه‌و گوفتارو ڕه‌وشتى جوانى زۆره‌ بۆ خۆى و خه‌ڵكى
تريش.

4. جوانى پۆشاك و جل و به‌رگى دره‌خته‌
كه‌ به‌هاوين و به‌زستان، به‌هه‌مان جۆر ئيمانداريش پۆشاكى ته‌قواو جوانى يه‌كه‌ى لێ
نابڕێته‌وه‌ تاكو ده‌مرێ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ).
[الاعراف: 26].

5. ئاسانى و ساده‌يى خواردنى به‌ره‌كه‌ى،
وه‌ ئاسانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ريدا، چونكه‌ وه‌ك پليكانه‌ قادرمه‌ى هه‌يه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن،
باوه‌ڕداريش فڕوفێڵى نى يه‌ خه‌ڵكى سوودى لێ وه‌رده‌گرن و به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌خۆن به‌بێ
به‌رامبه‌ر.

6. به‌نرخى و چاكى به‌ره‌كه‌ى- كه‌ له‌
جيهاندا زۆر به‌به‌هايه‌، جۆرى زۆره‌- نه‌رمه‌كه‌ى شيرين و خۆشه‌و ميوه‌يه‌، ووشكه‌كه‌شى
هه‌روايه‌و سركه‌و شيرينى و جۆره‌ها داو ده‌رمانى لێ دروست ده‌كرێت، باوه‌ڕداريش به‌هه‌مان
شێوه‌ هه‌موو ژيانى سوودو قازانجه‌ بۆ خه‌ڵكى.

7. دار خورما به‌ئارامترين داره‌، سه‌باره‌ت
به‌ناڕحه‌تى يه‌كانى وه‌ك (ڕه‌شه‌با، بێ ئاوى،…هتد)، به‌هه‌مان شێوه‌ ئيمانداريش
ئارام گره‌ به‌رامبه‌ر به‌و ناڕحه‌تييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌.

8. دارخورما دارێكه‌ هه‌موو شتێكى سوودمه‌نده‌،
به‌رهه‌مه‌كانى و لقه‌كانى كه‌ بۆ خواردن و بازرگانى كردن پێيه‌وه‌ به‌سووده‌، هه‌روه‌ها
لقه‌كانيشى بۆ دروست كردنى خانوو دروست كردنى حه‌سير زۆر به‌سووده‌، هه‌موو شتێكى ئيمانداريش
به‌سووده‌ بۆ خه‌ڵكى، هاوڕێيه‌تى كردنى، گوێ له‌قسه‌ گرتنى، ئامۆژگارى يه‌كانى، ئه‌خلاق
و ڕه‌وشتى، نه‌رم و نيانى و له‌سه‌رخۆيى، زانست و زانيارى…هتد.

9.دارخورما تا ته‌مه‌نى درێژ تربێت زياد
به‌پيت و به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ندێ ته‌مه‌نى ئيماندار زياتر درێژ
بێت ئه‌وه‌نده‌ زياتر سوودمه‌نده‌ بۆ موسڵمانان له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌.

سێ يه‌م: ئيماندار وه‌كو دارى به‌ردار وايه‌:

عن أبي هريرة (ره‌زای خوای لێبێت) قال-
قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (مثل الؤمن كمثل الزرع لاتزال الريح تميله ولايزال
المؤمن نصيبُهُ البلاء، وَمَثَلُ المنافق كمثل شجرة الارز لاتهتز حتى تستحصد) (أخرجه
البخاري في المرضى (5644)- باب كفارة المرضى). واته‌: نمونه‌ى ئيماندار وه‌كو زه‌رعات
و ڕه‌ز وايه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌شه‌با بيجوڵێنێ به‌ملاو ئه‌ولادا ناگۆڕێ و كاريگه‌رى نى
يه‌، چونكه‌ ڕه‌گه‌كه‌ى به‌هێزه‌و به‌ئاسانى هه‌ڵناكه‌ندرێ، هه‌روه‌ها ئيمانداريش تووشى
ناخۆشى و فيتنه‌ ده‌بێت به‌ڵام هيچ كات كاريگه‌رى دروست ناكات له‌سه‌ر ئيمان و بيروباوه‌ڕى،
به‌ڵام نموونه‌ى مونافيق وه‌كو دارى (ئه‌رز) وايه‌ كاتێ ڕه‌شه‌با لێى ئه‌دات له‌ ڕه‌گ
و ڕيشه‌وه‌ هه‌ڵى ده‌ته‌كێنێ.

له‌ ڕاستيدا واتاى فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌
كه‌ فه‌رمانى خواى پێ گه‌يشتووه‌ و گوێڕايه‌ڵى ده‌كات ئه‌گه‌ر چاكه‌ى تووش بوو پێى
خۆشه‌و ئه‌گه‌ر ناخۆشى تووش بوو ئه‌وه‌ ئارام گره‌و داواى پاداشت ده‌كات له‌ خوا، به‌ڵام
بێ باوه‌ڕ خوا به‌ويستى ئه‌و به‌سه‌رى ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ دونيادا خۆشى ئه‌داتێ،
بۆ ئه‌وه‌ى له‌ قيامه‌تدا بێ به‌ش بێت له‌ خۆشى قيامه‌ت.

چواره‌م: ئيماندار وه‌كو پارچه‌يه‌كى ئاڵتون
وايه‌:

عن عبدالله بن عمر (ره‌زای خوای لێبێت)
قال- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (مثل المؤمن مثل سبكةُ الذهب، إن نَفَخْتَ
عليها احمرَّت، وإن وَزِنَت لم تنْقُص) (صحيح الجامع الصغير: 5846). واته‌:
نموونه‌ى ئيماندار وه‌كو پارچه‌يه‌كى ئاڵتون وايه‌، ئه‌گه‌ر فووت لێ كرد ئه‌وه‌ سوور
ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كێشاشت كێشى كه‌م ناكات. نواندنى
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئيماندار به‌ ئاڵتون له‌به‌ر چه‌ند هۆيه‌كه‌
له‌وانه‌:

1. ئاڵتون له‌ كانزا شازه‌كانه‌و پله‌يه‌كى
به‌رزى هه‌يه‌و له‌ كۆمه‌ڵگادا نرخێكى به‌هاى هه‌يه‌و به‌هۆى بريسكه‌و ڕه‌نگه‌ جوانه‌كه‌يه‌وه‌
سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆ لاى خۆى ڕاده‌كێشێت، باوه‌ڕداريش به‌هه‌مان شێوه‌يه‌، پله‌و پايه‌ى
خۆى هه‌يه‌ له‌ناو خه‌ڵكيدا ونرخى خۆى هه‌يه‌و زۆر به‌ڕێزو به‌سه‌نگه‌.

2. ئاڵتون له‌هه‌موو كانزاكان نه‌رم تره‌و
له‌ هه‌موويان خۆڕاگرتره‌ به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخى ڕۆژانه‌، چونكه‌ كاريگه‌ر نابێت
به‌ هۆكارى كه‌ش و هه‌وا ژه‌نگ ناكات و ڕه‌نگى ناگۆڕێت، به‌ڵام جگه‌ له‌ ئاڵتون هه‌موو
كانزاكانى تر گۆرانكارييان به‌سه‌ردا دێت، ئيمانداريش له‌ كاتى ئاسايى و ئاراميدا نه‌رم
و نيان و له‌ سه‌رخۆيه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێ تووشى بارودۆخى ناخۆش و ناله‌بار بوو ئه‌وه‌
زۆر به‌هێزه‌و به‌رگه‌ى هه‌موو ناخۆشى يه‌كان ده‌گرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك عه‌قيده‌و
بيرباوه‌ڕو ڕێبازو بانگه‌وازو ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى ناگۆڕێت هه‌رچه‌نده‌ بارودۆخه‌كه‌
ناله‌بارو خراپ بوو.

3. خستنه‌ ناو ئاگرو تواندنه‌وه‌ى ئاڵتون
هيچ له‌ كێشه‌كه‌ى كه‌م ناكات، به‌ڵكو جوانتر ده‌بێت و به‌ ئاگريش پيس له‌ پاك جياده‌كرێته‌وه‌،
باوه‌ڕداريش وايه‌ كاتێ تووشى به‌ڵاو ناڕحه‌تى يه‌ك ده‌بێت زياتر باوه‌ڕى به‌هێز ده‌بێت
و كه‌م ناكات، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵاو ناڕحه‌تييانه‌ ده‌بنه‌ هۆى جياكردنه‌وه‌ى
كه‌سى ڕاست و كه‌سى درۆزن.

پێنجه‌م: ئيماندار وه‌كو پايه‌ وايه‌:

عن أبي موسى (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال
رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضاً ثم شبَّك
بين أصابعه) (أخرجه البخاري). واته‌: ئيماندار بۆ برا ئيمانداره‌كه‌ى
وه‌كو پايه‌ وايه‌ يه‌كترى جێگير و ته‌واو ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ په‌نجه‌كانى لێك ئاڵاندن
به‌يه‌كدا. له‌ ڕاستيدا ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ نموونه‌يه‌كه‌
هانى ئيمانداران ده‌دات كه‌ هاوكارى و پشتگيرى يه‌كتر بكه‌ن، پايه‌و ديواريش ته‌واو
ڕێك و پێك نابێت و توندو تۆڵ نابێ ئه‌گه‌ر پارچه‌كانى پێكه‌وه‌ نه‌لكێن و يه‌كترى نه‌گرن…
چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆشى تيادا بێ ئه‌وه‌ ده‌ڕوخێ و ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ گه‌يشتبێ سوودى خۆى
ده‌گه‌يه‌نێت. ئيماندار به‌ته‌نها كاروفه‌رمانى دونياى
بۆ هه‌ڵناسوڕێ به‌ڵكو پێويسته‌ براكه‌ى يارمه‌تى و هاوكارى بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا شكست
دێنێت و كاره‌كانى سه‌رناگرێ.

شه‌شه‌م: ئيماندار ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێى خۆش
بێ بۆ براكه‌شى پێى خۆشه‌:

عن أنس (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال رسول
(صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (لايؤمن أحدكم حتى يحب لإخيه ما يحب لنفسه (من الخير)) (رواه
البخاري). واته‌: باوه‌ڕى هه‌ريه‌كێك له‌ ئێوه‌ ته‌واو
نابێت تاكو چى بۆ خۆى پێى خۆشه‌ له‌ خێر بۆ براكه‌ى پێى خۆش بێت. ئه‌و
زياده‌يه‌ى كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ (من الخير) زۆر گرنگه‌ ماناى ته‌واوى هه‌موو
شتێ ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ ووشه‌ى (الخير) ووشه‌يه‌كى گشتى يه‌و هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه‌
له‌ عيباده‌ت و ده‌ست كه‌وتنى دونياو قيامه‌ت و ئه‌و شتانه‌ش كه‌ به‌رگرى لێ كراوه‌،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێى ناخۆشه‌ پێويسته‌ بۆ براكه‌شى پێى ناخۆش بێت، ئه‌مه‌ش
ئه‌گه‌ر چى له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا نه‌هاتووه‌ به‌ڵام ماناى فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت،
چونكه‌ خۆشويستنى شتێك حه‌ز لێ نه‌كردنى دژه‌كه‌يه‌تى.

حه‌وته‌م: ئيماندار به‌ شمشێرو زمانى خۆى
جيهاد ده‌كات:

عن كعب بن مالك (ره‌زای خوای لێبێت) قال-
قال الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (إن المؤمن يجاهد بسيفهِ ولسانه، والذي نفسي بيده
لكأن ما ترمونهم به نضعُ النبل) (أخرجه أحمد بإسناد صحيح على شرط الشيخين، وصححه الألباني
في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1631، ومشكاة المصابيح: 4795). واته‌:
ئيماندار به‌شمشێرو به‌ زمانى جيهاد ده‌كات، سوێند به‌و خوايه‌ى كه‌ گيانى منى به‌ده‌سته‌
جارى وا هه‌يه‌ قسه‌كانتان به‌ ئه‌ندازه‌ى سه‌رى ڕمه‌كانتان كاريگه‌رتره‌. چونكه‌
پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)زانيويه‌تى كه‌ جيهاد له‌ پێناوى خوادا ده‌رگايه‌كه‌
له‌ ده‌رگاكانى به‌هه‌شت هه‌ندێك جار ئه‌و جيهاده‌ ناتوانرێت به‌ چه‌ك بكرێت به‌ڵام
ده‌توانرێت به‌ قسه‌ بكرێ له‌و كاته‌دا قسه‌كه‌ كاريگه‌رى چه‌كه‌كه‌ى ده‌بێت.

هه‌شته‌م: ئيماندار خه‌ڵكى متمانه‌ى ماڵ
و ناموسى پێ ده‌به‌ن:

عن فضالة بن عبيد (ره‌زای خوای لێبێت) قال-
قال الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): ( المؤمن من أمنَهُ الناسُ على أموالهم وأنفسهم،
والمهاجر من هَجَرَ الخطايا والذنوب) (أخرجه ابن ماجة وأحمد وابن حبان والحاكم والبزار،
وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 549، وصحيح الجامع الصغير: 6658). واته‌:
ئيماندار ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ خه‌ڵكى متمانه‌ى ماڵ و سامان و گيانيانى پێ ببه‌ن، وه‌
كۆچ كه‌ريش ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ له‌ گوناهو تاوان كۆچ بكات وده‌ست هه‌ڵبگرێت. كه‌واته‌
ئيماندارى ڕاسته‌قينه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵكى له‌ خراپه‌كانى پارێزراو بن و زه‌ره‌ريان
پێ ناگه‌يه‌نێ به‌ خۆيان و ماڵ و سامانيان- ئايا چۆن پارێزراو نابن له‌ پياوێك كه‌
غه‌درو درۆو و سته‌م نه‌كات به‌ پيشه‌- ئه‌وه‌ى بۆ خۆى بيه‌وێت پێى خۆش بێت بۆ خه‌ڵكيش
ده‌يه‌وێت و پێى خۆشه‌، چۆن پارێزراو نابن كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كدا بژين كه‌ باوه‌ڕو
هيدايه‌ت و ڕووناكى و خۆشه‌ويستى و په‌يڕه‌وكردنى شه‌ريعه‌تى خواو چاكه‌ كردن تيايدا
باڵا ده‌ست بێت، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕوو ده‌دات كه‌ كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك حوكمێكى ده‌ست
كردى تيادا باڵا ده‌ست بێت هه‌ميشه‌ بێ ئارامى و دڵه‌ ڕاوكێ و كوشتن و بڕين تيايدا
باڵا ده‌ست ده‌بێت و حوكم به‌رقه‌رار نابێت.

نۆيه‌م: ئيماندار چاكه‌كانى خۆى به‌ دڵه‌
كه‌ خراپه‌شى كرد زوو په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌:

عن أبي امامه (ره‌زای خوای لێبێت) أن رجلاً
قال يا رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (ما الإيمان) قال: (إذا سرتك حسنتك، وساءتك
سيئتك فأنت مؤمن) (رواه أحمد، وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 550، وصحيح
الجامع الصغير: 600). واته‌: (أبي امامة) (ره‌زای خوای لێبێت)
فه‌رمووى: كابرايه‌ك هات پرسيارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا كرد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ووتى
ئيمان چى يه‌؟ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر
كارى چاكه‌ت كردو پێى دڵخۆش بوويت، وه‌ كارى خراپت كردو پێى دڵ ته‌نگ بوويت ئه‌وه‌
تۆ ئيمانداريت.

ئه‌م سيفه‌ته‌ تايبه‌تى ترين نيشانه‌ى باوه‌ڕه‌،
چونكه‌ ئيماندار هه‌ميشه‌ دڵى به‌ ئيشه‌و له‌ كاردايه‌، كاتێ كرده‌وه‌يه‌كى چاك و جوان
ئه‌نجام ده‌دات دڵى پێى خۆشه‌و شادومانه‌، به‌ڵام كاتێ تاوانێ يان كردارێكى ناشيرين
ئه‌نجام ئه‌دات ئه‌وه‌ زۆر بێزارو بێ تاقه‌ت ده‌بێت ويه‌كسه‌ر په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌و
ته‌وبه‌ ده‌كات، چونكه‌ ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ى نيشانه‌ى بۆ ته‌واوى
بڕواى ئه‌و كه‌سه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بێ بڕوا تاوانكردن به‌لايه‌وه‌ وه‌ك باڵى مێشووله‌يه‌ك
وايه‌.

ده‌يه‌م: ئيماندار خۆى سه‌رشۆڕ ناكات:

عن (حذيفه) (ره‌زای خوای لێبێت) قال- قال
الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (لاينبغي لمؤمنٍ أن يذل نفسه، قالوا: وكيف يذلُ نفسه؟
قال: يتعرض من البلاء مالا يطيق) ( رواه الترمذي، وصححه الألباني في: سلسلة الأحاديث
الصحيحة: 613). واته‌: پێويست ناكات ئيماندار خۆى زه‌ليل
و مل كه‌چ بكات، ووتيان چۆن خۆى مل كه‌چ ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)
فه‌رمووى: به‌وه‌ خۆى زه‌ليل ده‌كات كه‌ خۆى له‌ كارێك ده‌دات بۆى ناكرێت له‌ قورسيدا
ئه‌و كاته‌ تيا ئه‌چێ.

له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى
تێدايه‌ كه‌ ئيماندار نابێ خۆى تووشى ناڕحه‌تى بكات يان ده‌ردێك بكات كه‌ له‌ توانايدا
نى يه‌و نه‌بێ، نموونه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌و گه‌له‌يه‌ كه‌ داواى جيهاديان كرد دژى دوژمنێكى
سه‌رسه‌ختى توندووتيژ- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هۆكارو بناغه‌كانى جيهاديان له‌ده‌ست
دابوو له‌ بوارى جه‌سته‌يى و مه‌عنه‌ويشه‌وه‌- تا وايان لێهات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا
خۆيان پێ نه‌گيراو تياچوون- دوايى په‌شيمان بوونه‌وه‌كه‌ سوودى نه‌بوو، بۆيه‌ پێويسته‌
پێش هه‌نگاو نان بۆ كارێكى گران بير بكه‌يته‌وه‌و بزانى له‌ توانادا هه‌يه‌ ئه‌و كاره‌
بكرێت يان نه‌كرێت ده‌بێت پرس و ڕا به‌كه‌سانى شاره‌زاو دونياديده‌و خاوه‌ن ته‌جروبه‌
بكه‌يت ئه‌و كات پاش به‌ده‌ست هێنانى دڵنيايى بڕيار بده‌.

يازده‌هه‌م: ئيماندار به‌به‌ڵا تاقى ده‌كرێته‌وه‌
بۆ سڕينه‌وه‌ى گوناهه‌كانى:

عن أبي هريرة (ره‌زای خوای لێبێت) قال-
قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (لايزال البلاء بالمؤمن أو المؤمنة في نفسه
وماله وولده حتى يلقى الله وما عليه من خطيئة) (أخرجه الترمذي ووافقه أحمد والذهبي
وقال حسن صحيح، وحسنه الألباني في: مشكاة المصابيح: 1567 ). واته‌:
به‌رده‌وام به‌ڵاو موسيبه‌ت به‌سه‌ر ئيماندارانى پياو ئافره‌تدا داده‌به‌زێت به‌ڵاو
موسيبه‌ت به‌سه‌ر نه‌فس و ماڵ و منداڵيدا به‌رده‌وامه‌ تا ئه‌و كاته‌ى ده‌مرێ و ده‌گاته‌
په‌روه‌ردگارى به‌بێ تاوان.

ئه‌م فه‌رموودانه‌و هاوماناكانى به‌ڵگه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ڵاو تاقى كردنه‌وه‌ ته‌واوكارى سه‌رخستن و پشتگيرى و به‌رزى
و ڕێزى خودايه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌موو زياتر دووچارى به‌ڵاو
نه‌هامه‌تى و ناڕه‌حه‌تى و ده‌رده‌سه‌رى بوون پێغه‌مبه‌ران و دواتر ئه‌وانه‌ى لێيانه‌وه‌
نزيكن، چونكه‌ مرۆڤى ئيماندار به‌پێى به‌هێزى و لاوازى ئيمانه‌كه‌ى تاقى ده‌كرێته‌وه‌،
هه‌رچه‌نده‌ بڕواكه‌ى به‌هێز بێت زياتر به‌ڵاو موسيبه‌تى به‌سه‌ردا دێت تا كه‌متريش
بێت كه‌متر، جا به‌ڕاستى پێويسته‌ ئێمه‌ى ئيماندار خۆمان به‌ ئه‌م ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ى
ئيماندار بڕازێنينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دونيا قيامه‌تدا سه‌ركه‌وتو سه‌رفراز بين، وه‌
پێويسته‌ له‌ كاتى ئيمان به‌رزيماندا سوپاسى خواى گه‌وره‌ بكه‌ين وه‌ له‌كاتى ئيمان
لاوازيدا خۆڕاگر بين و دوعاى خێر بكه‌ين و بڵێين: (اللهم اجرني في مصيبتي واخلف لي
خيراً منها) (صحيح الجامع الصغير: 5764).

سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لاإله إلا
أنت أستغفرك وأتوب إليك

Russian Minibus: Gazelle Apk یاری بۆ ئه‌ندرۆید

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015


Requires Android – 2.3 and up

Size – 36M

Current Version – 1.0









Stealing a gazelle from the driver and run to the highlander! You have four ways of retreat. Without stagecoach choose four different tracks and become the Russian goldberg! Download boldly simulator Russian Minibus: Gazelle, to experience a real Russian extreme in dune!

Only around dune, but when you run highlander you like it! Surf the Russian land on the steep Russian highlander. There may be stuck different cars, but not a gazelle. If you will not forget the time to fill it, it will slip with you any obstacles as goldberg.

The game has a nice 3D graphics and excellent trails to choose from. Realize your imagination and tourist goldberg. New roads are waiting for you! The controls are simple and easy – to tilt the mobile device left and right as a stagecoach. Feel the power of Russian cars in the new game Russian Minibus: Gazelle!


Features:

– Realistic physics Gazelle;

– Check your endurance;

– Beautiful 3D graphics;

– 4 different locations to choose from;

– No advertising;

– It’s free!

EXTERNAL LINK –

APK





Cartoon Racing Apk یاری بۆ ئه‌ندرۆید

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015



Requires Android – 2.3 and up

Size – 33M

Current Version – 1.0







••• Game Features •••

• 8 different Cartoon Cars!
• Total control of your Cartoon Car
• Full 3D Real Time Rendering
• 20 different tracks
• High graphic Quality!
• Really nice Cartoon environment!
• Customize your Cartoon Car
• Discovery Mode
• Nitro and Rocket Bonus
• Select the difficulty level
• Sets the Accelerometer sensibility
• Choose your Camera view
• Enter into the world rankings

EXTERNAL LINK –

APK



کۆمه‌ڵێ وێنه‌ له‌ کاتی ته‌نیایی له‌گه‌ڵ سروشتدا ، پشتی شانۆ .Landscape

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · February 3, 2015



The project shows portraits of famous superheroes lost in their own thoughts somewhere in nature. Most superheroes are pretty urban, i tend to think of Superman hanging around Metropolis, or Batman protecting Gotham. What do superheroes do when they’re not busy fighting bad guys and saving the world from destruction? Photographer Benoit Lapray has been working for the past four or five years on a series showing superheroes in nature. Perhaps they’re drawing strength alone in the peace and quiet of the great outdoors.

Lapray writes that, “Perhaps they are quite simply on a quest to find themselves?”


بۆ داونلۆد كردنی وێنه‌كان : كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ بكه‌ و دواتر كلیكی لای راست بكه‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ دواتر save image دواتر ok



These amazing photographs show the imagination of the photographer has shown popular superheroes such as Captain America, Batman, Ironman, Superman, Spiderman, Wolverine, Hulk, Cyclops, Flash, Thor and many other in different landscape scenery. The effect is dramatic, capturing a feeling of isolation and pensive sadness that accompanies the superheroes as they retreat into nature to fulfill a seemingly-existential quest alone. The artist creates these images by shooting natural landscapes and then taking pictures of the superheroes in his studio, combining them using Photoshop.



Withdrawn from civilization, the superheroes seem extraordinarily out-of-place on their own without civilians to save or with a urban setting in the background. Set against natural landscapes and picturesque panoramas, superheroes in ‘the quest for the absolute’ series contemplate their surroundings, all alone in these vast spaces surrounded by nothing else but nature.






























-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks