نەخۆشی دەروون وەک نەخۆشی جەستە نییە، لە جەستەدا دکتۆر دەزانێت نەخۆشەکەی کوێی دێشێت و چ پشکنینێکی پێویستە و دەبێت چ دەرمانێکی بداتێ. بەڵام دەروون چییە... کوێیە? لە ئیشەکەی ئێمەدا، چاککردنەوەی نەخۆش پێویستی بەوەیە قووڵ چنگ بخەیتە ناو ڕۆحی نەخۆشەکانتەوە، دەست بخەیتە ناو ژیان و نهێنییەکانیانەوە، بەڵام لە جێگایەکی وەک دێلاوار کاری وا ئەستەمە. ئینسانەکان دەروونیان قفڵێکی گەورەی لەسەرە. من نە باوەڕم بە بوونی مرۆڤی ئاسایی، نە باوەڕم بە بوونی مرۆڤی شێت هەیە. بەڵام باوەڕم بە تاریکی و ڕوناکی ناخ هەیە. مرۆڤی تاریک ئەوانەن کە ناخیان نابینرێت، وەک شەوەزەنگێکی ڕەشە، وەک بنکی دەریایەکی قووڵ و تاریکە کە هیچ کەس نازانێت چی تێدا خەوتووە. مرۆڤ لە دێلاوار، بوونەوەرێکی تاریکە، هیچ کەس نازانێت لەو دەریا تاریک و ترسناکەی ژێرەوەیدا چی خەوتووە و چ جانەوەرێک خۆی حەشارداوە.
دکتۆر سیامەند. هەورەکانی دانیال
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق