Social Icons

الاثنين، 23 فبراير 2015

پێكه‌نین ده‌رمانی زۆرێك له‌ ده‌رده‌كان و وه‌رزشی ماسووڵكه‌كانی سینگه‌

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 20, 2015





به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ریتانیه‌كان پێكه‌نین كه‌سه‌كان له‌ ئازار دوور ده‌كاته‌وه‌ ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه‌كانی ڕۆبین ده‌نباری مامۆستای ده‌روونناسی له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد، پێكه‌نین له‌ دڵه‌وه‌ وه‌كو وه‌رزشێك وایه‌ بۆ زۆرێك له‌ ماسووڵكه‌كان به‌تایبه‌تی ماسووڵكه‌كانی سینگ .

له‌م باره‌یه‌وه‌ پسپۆڕان هه‌ڵساون به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌ پیشان دانی دوو جۆر له‌ فیلم یه‌كێكیان كۆمیدی و ئه‌وی تریشیان چۆنیه‌تی فێربوونی وه‌رزش یان هه‌ر جۆره‌ فیلمێكی تری ئاسایی بۆ دوو كۆمه‌له‌ له‌ به‌شداربووان .

له‌ ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌یری فیلمه‌ كۆمیدیه‌كه‌یان كردووه‌ زیاتر پێكه‌نیون ، زیاتریش به‌رگه‌ی ئازار ده‌گرن یاخوت كه‌متر تووشیان ده‌بێ وه‌ك له‌وانی تر .

بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌توانین بڵێن كه‌ پێكه‌نین یاخوت زه‌رده‌خه‌نه‌ باشترین هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئازار .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks