لهلایهن: سهروهر حسێن · February 3, 2015

سڵاو فێرخوازە تەکنەلۆژیا ویستەکان. لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە شیکارکردنى بیرکارى و هاوکێشەکانیمان بەلاوە زەحمەت بێت بەتایبەت خوێندکارانمان. زۆرجار ئێمە هەوڵمانداوە کورترین ڕێگا فێرببین و بگرینە بەر بۆ شیکارکردنى هاوکێشەو نرخە نەزانراوەکانى بیرکارى بەڵام زۆربەیان گەر کورتیش ببن سەرکەووتو نین یاخود بیرمان دەچێتەوە. ئێمە لێرەدا ئەپڵیکەیشنى “ماث فۆتۆ ، Math Photo” بە ئێوە ئاشنا دەکەین کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوەو لەماوەى چەند چرکەیەکدا شیکارى هاوکێشەکانى بیرکاریت بۆ بدۆزێتەوە. فۆتۆ ماث چییە؟ فۆتۆ ماث بریتیە لە ئەپێکى شیکارى کە لەرێگەى کامێراى ئامێرە هۆشمەندەکەتەوە دەتوانێت هەر جۆرە هاوکێشەیەکى بیرکارى و نرخە نەزانراوەکان تەنها لە چەند چرکەیەکى کەم شیکار بکات و بدۆزێتەوە. ئەمە جگە لەو تایبەتمەندییە گرنگەى کە تێیدایە ئەویش بریتیە لەوەى کە هەر هاوکێشەیەکى شیکار کرد ئەوە ڕێگەى شیکارى هاوکێشەکەشت بۆ دەخاتە ڕوو و نیشانت دەدات.
ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هەرسێ سیستەمى بەناوبانگى وەگەڕخەرى مۆبایل (ئاى ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆزفۆن) بەردەستە و دەتوانن لە
ڕێگەى مارکێتە تایبەتەکانى هەرسێ سیستەمەوە دایبگرن.
بەستەرەکانى داگرتن:
داگرتن بۆ ئاى ئۆ ئێس: گرتە بکە بۆ داگرتن
داگرتن بۆ ئەندرۆید: گرتە بکە بۆ داگرتن
داگرتن بۆ ویندۆز فۆن: گرتە بکە بۆ داگرتن

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق