له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015

ئامێر‌و كه‌ره‌سه‌ته‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناویان به‌كارهێناوه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه به‌مدواییانه له كۆنفرانسی زانستی وڵاتی هیندستان پێشكه‌شكراوه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هیندییه‌كان 7 هه‌زار ساڵ پێش فڕۆكه فڕیون.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاندووه كه "له 102ـه‌مین كۆنفرانسی زانستی هیندستان (ISC) كه ساڵانه له شاری بۆمبای ئه‌نجامده‌درێت، لێكۆڵه‌ره هیندییه‌كان دوایه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری و به‌ڵگه‌ی خۆیان پێشكه‌شكردووه، به‌پێی یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه ئه‌وه ئاشكراكراوه كه هیندییه‌كان پێش 7 هه‌زار ساڵ له دروستكردنی فڕۆكه‌و گه‌شه‌كردنی ژیان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا كه هه‌یه فڕیون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئامێر‌و كه‌ره‌سه‌ته‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناویان به‌كارهێناوه".
ئاژانسه ئه‌ڵمانیه‌كه باس له‌وه‌شده‌كات كه "له یه‌كێك له دانیشتنه‌كاندا به‌ناوی (زانستی كۆن به زمانی سانسكرێت) كه یه‌كه‌مین دانیشتنی زانستی كۆنفرانسه‌كه‌ش بووه، بابه‌تی ته‌رخانكراو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر داهێنانی فڕۆكه‌ی كیشوه‌ر برو بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه زانستی پزیشكی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌كاریده‌هێنرێت له ماوه‌كانی 1750 ساڵ پێش زایین".
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌داو به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشكه‌شكراوه ده‌ركه‌وتووه كه "هه‌ریه‌ك له هه‌ردوو زانای هیندی ئانا بوداس و ئامیا جادها كه خاوه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بوون، له‌باره‌ی زانستی فڕینه‌وه سێ هه‌زار رسته‌یان نووسیوه‌و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ستیانكه‌وتووه مێژووی فڕینیان له مرۆڤایه‌تی خستووه‌ته‌ڕوو".
بوداس هنگام به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی باسده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "حه‌كیمه هیندیه‌كان 7 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا باسیان له فڕین و دروستكردنی فڕۆكه‌و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی فڕین له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، له كیشوه‌رێكه‌وه بۆ كیشوه‌رێكی تر كردووه".
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناوی و به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ش ده‌ڵێت: "هیندییه‌كان له‌كۆندا 20 جۆر له ئامڕازو ئامێری بڕین و 101 ئامێری تریشیان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناوی به‌كارهێناوه".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق