له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 21, 2015
كریستی والتۆن ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهانه
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای (UBS و Wealth-X)، دوو هه‌زارو 325 ملیاردێر له جیهاندا هه‌ن، كه (12%)یان له ره‌گه‌زی مێیینه‌ن.
كه‌ناڵی CNN له راپۆرتێكدا ئاماری ساڵانه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای UBS و Wealth-X ی بۆ ساڵی 2014 له‌باره‌ی ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان دوو هه‌زارو 325 ملیاردێره‌و سه‌روه‌ته‌كانیانی به نزیكه‌ی 930 بلیۆن دۆلار ئه‌ژماركردووه.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه پسپۆڕانی ئابوری له جیهان پێیانوایه داهاتی ئه‌و ملیاردێرانه بۆ ساڵی 2015 له‌وه زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ك كیشوه‌ری ئه‌وروپا زۆرترین ملیاردێری له كیشوه‌ره‌كانی تر تێدایه كه 775 ملیاردێرن.
ئه‌و ئاماره له‌كاتێكدایه كه (17%)ی كه ده‌كاته (286) ی ملیاردێره‌كان داهاته‌كه‌یان تایبه‌ته به خۆیان، (65%)یان داهاته‌كه‌یان له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌ر له‌و ئاماره‌دا ئاشكراكراوه كه (12%)یان له ره‌گه‌زی مێیینه‌ن و كریستی والتۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهانه داهاته‌كه‌ی (37.9) ملیار دۆلاره.
CNN ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه لیلیان بیتنكۆرت كه خاوه‌نی كۆمپانیای L'Orea ـه، به‌ته‌مه‌نترین ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه كه داهاته‌كه‌ی (31.3) ملیار دۆلاره‌و ته‌مه‌نی 92 ساڵانه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق