Social Icons

الأربعاء، 18 فبراير 2015

سێ ملیۆن كه‌سی كوشت

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 17, 2015





ساڵانه‌ به‌هۆی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كهوله‌وه‌، سێ ملیۆن‌و (300) هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، واته‌ زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز‌و سیله‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

له‌هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ (علم المعرف) باس له‌توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ساڵانه‌ ده‌بنه‌ قوربانی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كهول، وه‌ جۆری‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌خواردنی‌ كهوله‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، ساڵی‌ 2014دا به‌هۆی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كهوله‌وه‌ سێ ملیۆن‌و (300) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاشكراكراوه‌، به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان‌و نه‌بوونی‌ ڕێنمایی‌ پێویست له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی‌ كهول، ڕێژه‌ی‌ مردنه‌كه‌ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات.

مردنه‌كانیش به‌هۆی‌ كهوله‌وه‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كانی‌ هاتوچۆ‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ‌و شه‌كره‌، كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی‌ (%9)ی كۆی‌ مردن له‌سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌پێكردنه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا‌و وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌ڕیزبه‌ندی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی‌ كهولی‌ تێدا ده‌خورێت، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ زیادی‌ نه‌كردووه‌، له‌وڵاتانی‌ وه‌ك چین‌و هند ڕێژه‌كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
—————————————————————–

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks