Social Icons

الأربعاء، 18 فبراير 2015

ماڵئاوا سیڵفی ، بەخێرهاتی نێكسی

له‌لایه‌ن: سه‌روه‌ر حسێن · Jeneuary 17, 2015




یەكێك لە دیاردە باوەكانی ساڵی 2014 بریتیی بوو لە وێنەگرتن بە شێوەی سێلفی واتە كەسی و هونەری ئەو وێنەگرتنەش لەوەوە سەری هەڵدا كە پێویست ناكات یەكێك بێت وینەیەكت بگریت یانخود كۆمەلە هاورییەك وینە بگرین و یەكێكیان دەرنەچێت لەو وێنەكە , بەلكو هەموویان لە وێنەكە دەردەچوون .

زۆری هەوادرانی وێنەی سێلفی هەر زوو وای لە كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكان كرد كە بیر لە داهێنانێك بكەنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ئارەزوومەندانی ئەو جۆرە وێنەیە بدەن و ئەویش دروست كردنی داری سێلفی بوو كە بە هۆیەوە دەتوانیت لە دووری نزیكەی مەتر و نیوێكەوە وێنەی خۆت بگریت .

بەڵام ئەمجارەیان كۆمپانیای نێكسی لە ژێر ناونیشانی (ماڵئاوا سیڵفی , بەخێرهاتی نێكسی) ئامێرێكی نوێ ی تەكنەلۆژی نمایش كرد كە تایبەتە بە وینەگرتنی تاكە كەسی یان وێنەگرتنی بە كۆمەڵا و بەمەش جێگای داریی سێڵفی دەگرێتەوە .

نێكسی ئامێرێكی نوێیە و لە رێگای 4 باڵەوە بە ئاسماندا دەفرێت و هاوشیوەی هەلی كۆپتەر بەرز دەبێتەوە .

دەتوانیت لە رێگای بلوتوسەوە ئەم ئامێرە پەیوەست بكەیت بە مۆبایلەكەت و پاشان بۆ هەر شوێنێك بچیت ڕاستەوخۆ بە دوات دەكەوێت .

هەروەها هەستیارە بە جوڵَەی دەستەكانتەوە , واتە تەنها بە ئاماژە پێكردن دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت نزیكی بكەیتەوە یان دووری بخەیتەوە و هەروەها ئاستی بەرزیشی بۆ دیاری بكەیت.

وا چاوەروان دەكرێت كە ئەم ئامێرە نوێە هەوادارێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە بە تایبەتی لە نێو توێژی گەنجاندا .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks