skip to main |
skip to sidebar
مێژووی پزیشکیی ددان
له‌لایه‌ن : سه‌روه‌ر حسێن
ساڵ2000
پێش زاینیی، سۆمه‌ریه‌کان (عێراقی ئێستا) پێیان وابووه که کلۆریی ددان
به‌هۆی کرمه‌وه دروست ده‌بێت. ئه‌م باوه‌ڕه نامۆیه له ڕۆژئاوا هه‌ر
مایه‌وه هه‌تاکو زه‌مه‌نی تیودۆر(1485-1603).
ئێتروسکانسه‌کان
که شارستانیه‌تێکی کۆنی ئیتاڵیایه که مێژوویان 800 ساڵ پێش زاینییه
پزیشکی ددانی کارامه‌یان هه‌بووه. ددانیان له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ وه‌رده‌گرد و
به باندێك/شریتێکی ئاڵتونی به‌یه‌که‌وه‌یان ئه‌لکاند بۆ خه‌ڵکی نه‌خۆشیان
داده‌نا. توندکاره‌وه‌ی ئاڵتونیان به‌کارده‌هێنا بۆ توندکردنه‌وه‌ی ددانی
له‌قیوو/ جوڵاوو، ئه‌گه‌ر ئێسکی ده‌وری ددانه‌که زۆری پێوه‌نه‌مابایه.
ڕۆمانییه‌کانیش هه‌مان شێوازی ئه‌مانیان په‌ێڕه‌و ده‌کرد. هه‌رله‌و
ناوانه‌شدا، نزیکه‌ی 400ساڵ پێش زاینیی دکتۆر هیپۆکرات که پزیشک بووه،
نه‌خۆشییه‌کانی ده‌می باسکردووه
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست
ته‌نها پیاوانی ئاینیی فێرکار بوون. ڕه‌هبانییه‌کان وه‌ک پزیشک، پزیشکی
ددان و نه‌شته‌رگه‌ر ئیشیان ده‌کرد. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 12 دا کڵێسا
هه‌موو جۆره کارێکی پزیشکیی که له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینیه‌وه ده‌کرا،
قه‌ده‌غه‌کرا. له‌ئه‌و ناوچانه‌دا پیشه‌گه‌ری تر سه‌ری هه‌ڵدا که
هه‌ڵده‌ستان به‌کاری پزیشکیی پێیان ده‌وترا سه‌رتاش-نه‌شته‌رگه‌ر. له‌گه‌ڵ
سه‌رچاککردنی خه‌ڵک نه‌شته‌رگه‌ریشیان ده‌کرد، وه‌ک ددان کێشان
له
زه‌مانی تیوده‌ردا پزیشکیی ددان که‌مێک گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هات.
سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان به ئازاربوو! له ئه‌وروپا، یه‌که‌م کتێبی
مه‌نهه‌جی له‌سه‌ر پزیشکیی ددان له ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 1530 چاپ‌کرا.
له‌سه‌ده‌ی 17 دا هه‌ندێ له سه‌رتاش-نه‌شته‌رگه‌ره‌کان، پسپۆڕێتییان له
پزیشکیی ددان وه‌رده‌گرت. ورده-ورده پزیشکیی ددان له نه‌شته‌رگه‌ریی
چیاده‌ببوه‌وه. یه‌که‌م کتێبی مه‌نهه‌جی له‌باره‌ی پزیشکیی ددانه‌وه به
زمانی ئینگلیزیی له ساڵی 1685 چاپ‌کرا
له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست،
هه‌ندێ له خه‌ڵکی ددانیان به شوڵکی داری سیواک پاکده‌کرده‌وه. هه‌ندێکی
تریان هاڕراوه‌ی هێلکه‌یان به‌کارده‌هێنا له گه‌ڵ سیواک وه‌ک هه‌ویری
ددان. به‌ڵام له‌ئه‌و کاتانه‌دا فڵچه‌ی ددان نه‌بوو. خه‌ڵکی ددانیان به
پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆ که‌له په‌نجه‌یان ده‌ئاڵاند پاکده‌کرده‌وه. له‌ساڵی
1498 چینیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار فڵچه‌ی ددانیان داهێنا. له کۆتاییه‌کانی
سه‌ده‌ی 17 بۆ یه‌که‌م جار فڵجه‌ی ددان گه‌یشته ئینگلته‌را
پرسیار:
ئایا ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ئه‌و زه‌مه‌نه کۆنه‌دا بایه‌خیان به ته‌ندروستیی
ده‌م و ددانیان دابێت، ئێستا گوناه نییه خه‌ڵکانێک هه‌بن ته‌واو
ته‌ندروستیی ده‌میان پشتگوێ خستبێ؟
بۆچی زۆرجار ددانی ژیریی ده‌کێشرێت؟
له‌لایه‌ن : سه‌روه‌ر حسێن

ددانه ژیرییه‌کان زۆرجار چه‌قیون یان به‌شێوه‌یه‌کی نارێک له پشتی خرێی دووه‌م (ددانی حه‌وته‌م)، ده‌رده‌چن. پاکوخاوێن ڕاگرتنی ددانه ژیرییه‌کان زۆر گرانه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی پلاکی ددانیی (به‌کتریای که‌ڵه‌که‌بوو) که هۆکاری کلۆریی ددان و هه‌وکردنی پووکه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ددانه ژیرییه‌کان به‌ته‌واوه‌تیش ده‌ربچن ئه‌وا پاکوخاوێن ڕاگرتنیان هه‌ر ئه‌سته‌مه. ددانه ژیرییه‌کان هه‌ندێ جار ده‌بنه هۆی دروست بوونی توره‌که (کیس) له‌ناو ئیسک و جووڵانی ددانه‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه. هه‌ندێ له‌و گرفتانه دروستی ده‌که‌ن ئازار و ئاوسانه، به‌تایبه‌تی کاتێک که به‌ته‌واوه‌تی ده‌رنایه‌ن، به‌شێکی ده‌رهاتووه و به‌شێکی ددانه‌که به پووک داپۆشراوه. کاتێک هه‌وکردنی پووک ڕووده‌دات ئه‌وا هه‌وکردنه‌که نیوانی ددانه ژیرییه‌کان و ددانی خریی دووه‌میش ده‌گرێته‌وه، له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی داخورانی ئێسک و له‌قینی ددانه‌کان. هه‌ر به‌هۆی باش پاکوخاوێن ڕانه‌گرتنی، کلۆریی ددان له نێوان ددانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م (ژیری) دروست ده‌بێت. جاری وه‌ها هه‌یه کلۆربوونی ددانی حه‌وته‌م زۆر گه‌وره‌یه که‌له‌وانه‌یه به‌که‌ڵکی پڕکردنه‌وه نه‌یه‌ت و هه‌ردوو ددانه‌که بکێشرێت. هه‌ندێک جار ددانه چه‌قیوه‌کان ده‌بنه هۆی دروست بوونی توره‌که‌ی ددانی له‌ناو ئیسکدا و به‌شێوه‌یه‌ک تووره‌که‌کان گه‌وره‌ده‌بن که ئێسکی شه‌ویلگه لاواز ده‌که‌ن که‌له‌وانه‌یه به هێزێکی که‌م بشکێت، یاخود له‌وانه‌یه تووره‌که‌کان شێرپه‌نجه‌یی بن. له‌وانه‌شه ئه‌م ددانانه هۆکاری دروست بوونی ناڕێکی یان قه‌ره‌باڵغی ددانه‌کان بن. له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه وه‌ها باشه ددانه ژیرییه‌کان بکێشرێن.
بۆچی مرۆڤ بایه‌خدان به ته‌ندروستیی ده‌م و ددانی پشتگوێ ده‌خات؟
18/1/2016 له‌لایه‌ن : سه‌روه‌ر حسێن
نۆشداری ده‌م ڕوویه‌کی ته‌واوکاری ته‌ندروستیی له‌شه، ئه‌و ڕووه‌یه که زۆر به‌لامانه‌وه گرنگ نییه. زۆربه‌مان تاوانبارین به‌ئه‌وه‌ی که ته‌ندروستیی ده‌ممان به جدی وه‌رنه‌گترووه که پێویسته. ئه‌م زۆربه‌مان له‌ئه‌م بێگوێپێدانه که‌مته‌رخه‌مین که ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕووبه‌رووی ببوینایه‌ته‌وه. زۆرێک له خه‌ڵکی دواتر بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م گوێ پێنه‌دانه چه‌نده گرانه، به‌ڵام گرانتره ئه‌گه‌ر زیاتر پشتگوێ بخه‌ن. زۆربه‌ی خه‌ڵک وه‌ها ده‌زانن که ددان شوشتن ڕۆژی دووجار ته‌واوه بۆ پارێزگاری کردن له ته‌ندروستیی ده‌م و ددان و پێویست به‌هیچی تر ناکات
ئه‌م چوار هۆکاره ده‌بێته هۆی گوێپێنه‌دان به ته‌ندروستیی ده‌م
یه‌که‌م: ئازار
ئازار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆش سه‌ردانی دکتۆری ددان بکات، جا ئه‌و نه‌خۆشه له‌هه‌ر ئاستێکی ڕۆشنبیریدا بێت. گرفته ددانییه‌کان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تادا ئازاریان نییه تاکو وه‌ها له نه‌خۆش بکات سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ پشکنین. کلۆریی ددان و نه‌خۆشیی پووک به‌بێ ئازار ده‌ست پێده‌که‌ن و په‌رده‌وامن له په‌ره‌سه‌ندن هه‌تاکو ئه‌و ساته‌ی که نه‌خۆشییه‌که دروست ده‌بێت. کلۆریی ددان کاتێک ئازار دروست ده‌کات که کلۆرییه‌که گه‌یشتبێته سه‌ر کڕۆکی ددان که ده‌ماره موولووله‌ی خوێنی تێدایه، ئه‌وکات پێویست به چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ددان هه‌یه
دووه‌م: توانای بینین
خه‌ڵکی بایه‌خی باش ده‌ده‌ن به پێستیان، بۆ نمونه پێستی
ده‌موچاویان که به به‌رجاوه‌وه‌یه. ئه‌م بایه‌خه حه‌قی خۆیانه. به‌ڵام ده‌بێت به‌هه‌مان شیوه بایه‌خ به ته‌ندروستیی ددانیشیان بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ددانه‌کانی پێشه‌وه ده‌رده‌که‌ون ئه‌وا جێی بایه‌خی خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پشته‌وه، دوورن له بینین ئه‌وا پشتگوێ ده‌خرێن. دژه باوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستێت به ته‌ماشاکردنی هه‌موو ددانه‌کانی به ئاوێنه بۆ به‌ئاگابوون له دروستیی ددانه‌کان و ه‌به‌شه‌کانی تری ناوده‌می
سێیه‌م: ترس

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ڵک له دکتۆری ددان ده‌ترسێت، ئه‌مه‌ش هۆی خۆی هه‌یه. زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن بۆچی ئه‌ترسن، چونکه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵکی تره‌وه بیستوویانه یان وه‌ریانگرتووه. ئه‌وانه‌ی خودی خۆیان ترساوون، زۆر زه‌حمه‌ته کۆنتڕۆڵ بکرێن. ترسی وه‌رگیراوو له‌وه‌وه هاتووه که یه‌که‌م جار نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشکی ددان کردووه و چاره‌سه‌ری ددانی وه‌ک ئه‌وه نه‌ببوه که خۆی وێنای کرددوه. ترس هه‌ستێکی زۆر به‌هێزه و هۆکاری زۆریی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له سه‌ردانکردنی کلینکی پزیشکیی ددان. ئه‌م دیارده‌یه پێی ده‌وترێت دوودڵی یان تۆقینی ددانیی. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه نه‌خۆش کاتێک به‌ناچاری سه‌ردان ده‌که‌ن له‌به‌ر ئازاری ددانیان ئه‌م ڕاستییه باس ده‌که‌ن
چواره‌م: تێچوون

ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین که تێچوونی چاره‌سه‌ری ددان
گرانه، بۆ خۆشبه‌ختی له کوردستان هه‌رزانه، به‌ڵام به‌دبه‌ختیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانمان هێشتا هه‌ر که‌مته‌رخه‌من؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی دڵنیایی چاره‌سه‌رکردنی ددان ناچێته نێو چوارچێوه‌ی ئه‌و دڵنیاییه‌وه. له کوردستان ئه‌م کۆمپانیانه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ددان نین، به‌ڵام حکومه‌ت له‌ئه‌م ڕووه‌وه بڕێکی زۆر کلینکی ڕاوێژکاریی کردووه‌ته‌وه که به نرخێکی زۆر که‌م ده‌کرێت چاره‌سه‌ری ددان بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسانکاری باشه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان