بۆچی مرۆڤ بایه‌خدان به ته‌ندروستیی ده‌م و ددانی پشتگوێ ده‌خات؟
18/1/2016 له‌لایه‌ن : سه‌روه‌ر حسێن
نۆشداری ده‌م ڕوویه‌کی ته‌واوکاری ته‌ندروستیی له‌شه، ئه‌و ڕووه‌یه که زۆر به‌لامانه‌وه گرنگ نییه. زۆربه‌مان تاوانبارین به‌ئه‌وه‌ی که ته‌ندروستیی ده‌ممان به جدی وه‌رنه‌گترووه که پێویسته. ئه‌م زۆربه‌مان له‌ئه‌م بێگوێپێدانه که‌مته‌رخه‌مین که ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕووبه‌رووی ببوینایه‌ته‌وه. زۆرێک له خه‌ڵکی دواتر بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م گوێ پێنه‌دانه چه‌نده گرانه، به‌ڵام گرانتره ئه‌گه‌ر زیاتر پشتگوێ بخه‌ن. زۆربه‌ی خه‌ڵک وه‌ها ده‌زانن که ددان شوشتن ڕۆژی دووجار ته‌واوه بۆ پارێزگاری کردن له ته‌ندروستیی ده‌م و ددان و پێویست به‌هیچی تر ناکات
ئه‌م چوار هۆکاره ده‌بێته هۆی گوێپێنه‌دان به ته‌ندروستیی ده‌م
یه‌که‌م: ئازار
ئازار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆش سه‌ردانی دکتۆری ددان بکات، جا ئه‌و نه‌خۆشه له‌هه‌ر ئاستێکی ڕۆشنبیریدا بێت. گرفته ددانییه‌کان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تادا ئازاریان نییه تاکو وه‌ها له نه‌خۆش بکات سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ پشکنین. کلۆریی ددان و نه‌خۆشیی پووک به‌بێ ئازار ده‌ست پێده‌که‌ن و په‌رده‌وامن له په‌ره‌سه‌ندن هه‌تاکو ئه‌و ساته‌ی که نه‌خۆشییه‌که دروست ده‌بێت. کلۆریی ددان کاتێک ئازار دروست ده‌کات که کلۆرییه‌که گه‌یشتبێته سه‌ر کڕۆکی ددان که ده‌ماره موولووله‌ی خوێنی تێدایه، ئه‌وکات پێویست به چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ددان هه‌یه
دووه‌م: توانای بینین
خه‌ڵکی بایه‌خی باش ده‌ده‌ن به پێستیان، بۆ نمونه پێستی
ده‌موچاویان که به به‌رجاوه‌وه‌یه. ئه‌م بایه‌خه حه‌قی خۆیانه. به‌ڵام ده‌بێت به‌هه‌مان شیوه بایه‌خ به ته‌ندروستیی ددانیشیان بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ددانه‌کانی پێشه‌وه ده‌رده‌که‌ون ئه‌وا جێی بایه‌خی خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پشته‌وه، دوورن له بینین ئه‌وا پشتگوێ ده‌خرێن. دژه باوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستێت به ته‌ماشاکردنی هه‌موو ددانه‌کانی به ئاوێنه بۆ به‌ئاگابوون له دروستیی ددانه‌کان و ه‌به‌شه‌کانی تری ناوده‌می
سێیه‌م: ترس

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ڵک له دکتۆری ددان ده‌ترسێت، ئه‌مه‌ش هۆی خۆی هه‌یه. زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن بۆچی ئه‌ترسن، چونکه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵکی تره‌وه بیستوویانه یان وه‌ریانگرتووه. ئه‌وانه‌ی خودی خۆیان ترساوون، زۆر زه‌حمه‌ته کۆنتڕۆڵ بکرێن. ترسی وه‌رگیراوو له‌وه‌وه هاتووه که یه‌که‌م جار نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشکی ددان کردووه و چاره‌سه‌ری ددانی وه‌ک ئه‌وه نه‌ببوه که خۆی وێنای کرددوه. ترس هه‌ستێکی زۆر به‌هێزه و هۆکاری زۆریی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له سه‌ردانکردنی کلینکی پزیشکیی ددان. ئه‌م دیارده‌یه پێی ده‌وترێت دوودڵی یان تۆقینی ددانیی. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه نه‌خۆش کاتێک به‌ناچاری سه‌ردان ده‌که‌ن له‌به‌ر ئازاری ددانیان ئه‌م ڕاستییه باس ده‌که‌ن
چواره‌م: تێچوون

ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین که تێچوونی چاره‌سه‌ری ددان
گرانه، بۆ خۆشبه‌ختی له کوردستان هه‌رزانه، به‌ڵام به‌دبه‌ختیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانمان هێشتا هه‌ر که‌مته‌رخه‌من؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی دڵنیایی چاره‌سه‌رکردنی ددان ناچێته نێو چوارچێوه‌ی ئه‌و دڵنیاییه‌وه. له کوردستان ئه‌م کۆمپانیانه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ددان نین، به‌ڵام حکومه‌ت له‌ئه‌م ڕووه‌وه بڕێکی زۆر کلینکی ڕاوێژکاریی کردووه‌ته‌وه که به نرخێکی زۆر که‌م ده‌کرێت چاره‌سه‌ری ددان بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسانکاری باشه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق