بۆچی زۆرجار ددانی ژیریی ده‌کێشرێت؟
له‌لایه‌ن : سه‌روه‌ر حسێن

ددانه ژیرییه‌کان زۆرجار چه‌قیون یان به‌شێوه‌یه‌کی نارێک له پشتی خرێی دووه‌م (ددانی حه‌وته‌م)، ده‌رده‌چن. پاکوخاوێن ڕاگرتنی ددانه ژیرییه‌کان زۆر گرانه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی پلاکی ددانیی (به‌کتریای که‌ڵه‌که‌بوو) که هۆکاری کلۆریی ددان و هه‌وکردنی پووکه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ددانه ژیرییه‌کان به‌ته‌واوه‌تیش ده‌ربچن ئه‌وا پاکوخاوێن ڕاگرتنیان هه‌ر ئه‌سته‌مه. ددانه ژیرییه‌کان هه‌ندێ جار ده‌بنه هۆی دروست بوونی توره‌که (کیس) له‌ناو ئیسک و جووڵانی ددانه‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه. هه‌ندێ له‌و گرفتانه دروستی ده‌که‌ن ئازار و ئاوسانه، به‌تایبه‌تی کاتێک که به‌ته‌واوه‌تی ده‌رنایه‌ن، به‌شێکی ده‌رهاتووه و به‌شێکی ددانه‌که به پووک داپۆشراوه. کاتێک هه‌وکردنی پووک ڕووده‌دات ئه‌وا هه‌وکردنه‌که نیوانی ددانه ژیرییه‌کان و ددانی خریی دووه‌میش ده‌گرێته‌وه، له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی داخورانی ئێسک و له‌قینی ددانه‌کان. هه‌ر به‌هۆی باش پاکوخاوێن ڕانه‌گرتنی، کلۆریی ددان له نێوان ددانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م (ژیری) دروست ده‌بێت. جاری وه‌ها هه‌یه کلۆربوونی ددانی حه‌وته‌م زۆر گه‌وره‌یه که‌له‌وانه‌یه به‌که‌ڵکی پڕکردنه‌وه نه‌یه‌ت و هه‌ردوو ددانه‌که بکێشرێت. هه‌ندێک جار ددانه چه‌قیوه‌کان ده‌بنه هۆی دروست بوونی توره‌که‌ی ددانی له‌ناو ئیسکدا و به‌شێوه‌یه‌ک تووره‌که‌کان گه‌وره‌ده‌بن که ئێسکی شه‌ویلگه لاواز ده‌که‌ن که‌له‌وانه‌یه به هێزێکی که‌م بشکێت، یاخود له‌وانه‌یه تووره‌که‌کان شێرپه‌نجه‌یی بن. له‌وانه‌شه ئه‌م ددانانه هۆکاری دروست بوونی ناڕێکی یان قه‌ره‌باڵغی ددانه‌کان بن. له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه وه‌ها باشه ددانه ژیرییه‌کان بکێشرێن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق