Social Icons

الجمعة، 13 فبراير 2015

ئەگەر بۆ ماوەی ١ خولەک ئۆکسجین لە سەر هەسارەی زەوی نەمێنێ چی روودەدات؟

له‌لایه‌ن: به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ ڕ ·سه‌روه‌ر حسێن AUGUST 17, 2013



1- هەموو ئەو کەسانەی کە لە کەناری دەریاکنن پێستیان دەسوتێت.
هۆکار/ تەنۆلکەکانی ئۆکسجین لە بەرگەهەوادا چینی ئۆزۆنی دروستکردووە کە ناهێڵێت تیشکە زیانبەخشەکانی وەک تیشکی سەروو بنەوشەی بگاتە سەر ڕووی هەسارەی2- ئاسمان ڕەنگە شینەکەی لەدەستدەدات و تاریک دەبێت و بە نزیکەیی ڕەش دەبێت.
هۆکار/ تەنۆلکەکان لە بەرگەهەوادا کەمدەبنەوە و تیشکی خۆر بەپێی پێویست بڵاونابێتەوە.
3- توێکڵی زەوی تێکدەشکێت.
هۆکار/ ئۆکسجین ٤٥% توێکڵی زەوی پێکهێناوە.
4- هەموو زەریاکانی سەر ڕووی هەسارەی زەوی لە
ناودەچن.
هۆکار/ بە نەمانی ئۆکسجین تەنها گازی هایدرۆجین لە زەریاکاندا دەمێنێتەوە و ئەو گازەیش سەرەتا بە بەرگەهەوای زەوی و دواتریش بە بۆشاییدا بڵاودەبێتەوە.
5- هەموو کانزاکان پێکەوە دەنوسێن.
هۆکار/ ئۆکسجین ڕێگرە لە پێکەوە نوسانی کانزاکان پێکەوە ئەویش بە کارلێککردن لەگەڵیاندا و پەیدابوونی ئۆکسانی ئەو ماددانە.
6-گوێی ناوەوەی هەموو زیندەوەرەکان دەتەقێت.
هۆکار/ گازی ئۆکسجین ٢١%ی بەرگەهەوای پێکهێناوە و بە نەمانی پەستانی بەرگەهەوای زەوی کەمدەبێتەوە.
7- هەموو ئەو بینایانەی کە لە کۆنکرێت و چیمەنتۆ دروستکراوە دەڕوخێت و دەبێت بە تۆز.
هۆکار/ ئۆکسجین بەستەرەوەیەکی باشی چیمەنتۆ و ماددە کۆنکرێتییەکانە.
ئامادەکردن :Sarwar-HD











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks