له‌لایه‌ن: به‌رێوبه‌ری ماڵپه ڕ ·سه‌روه‌ر حسێن AUGUST 17, 2013

كاتێك مرۆڤ به‌رنامه‌ی خۆراكی ڕۆژانه‌ی باش نه‌بێت ڕێژه‌ی ئاسن له‌خوێندا داده‌به‌زێت، به‌م حەوت خاڵه بزانه ڕێژه‌ی ئاسن له‌خوێندا كه‌مه:
1.هه‌ستكردن به‌هیلاكی به‌رده‌وام : له‌ش ئاسنی ناو خوێن به‌كارده‌هێنێت بۆ دروستكردنی هیمۆگلۆبین ،وئه‌مه‌ش به‌رپرس ده‌بێت له‌گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین له‌خوێندا، كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن مانای ئه‌وه‌یه خانه‌كانی خوێن ته‌ندروست نین،هاوكات كه‌می رێژه‌ی ئۆكسجین له‌خوێندا هۆكاری هه‌ستكردنه به‌هیلاكی به‌رده‌وام.
2.كه‌می ئاسنی خوێن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای سه‌رنجدان.
3.هه‌ناسه توندی: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌پێ بڕۆن توشی هه‌ناسه توندی ده‌بن .
4.زه‌رد بونی ڕوخسار: كه‌می ڕێژه‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن هۆكاری ئه‌مه‌یه.
5.ئازاری ماسولكه‌كان: ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی درێژ له‌دوای وه‌رزش كردن هه‌ست به‌ئازاری ماسولكوكان ده‌كه‌ن ئه‌وه نیشانه‌ی كه‌می ئاسنه له‌خوێندا .
6.وشكبونه‌وه‌ی نینۆكه‌كان: وشكبونه‌وه‌و درز بردنی نینۆكه‌كان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌یه.
7.سوربونی ڕه‌نگی میز: ئه‌گه‌ر له‌دوای خواردنی چه‌وه‌نده‌ر ڕه‌نگی میز سور ببێت ئاسایه ،به‌لاَم كاتێك خۆراك هۆكاری ئه‌م ڕه‌نگ بونه نه‌بێت ئه‌وه كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن ئه‌مه دروست ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه بكه‌ن، پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هیمۆگلۆبینی خوێن بزانن، ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفته‌تان هه‌بوو ده‌توانن سوود له خواردنی "سپێناغ ،چه‌وه‌نده‌ر ،جگه‌ر، كاهوو، نیسك"و هه‌موو ئه‌وخۆراكانه‌ی دیكه‌ش وه‌ربگرن كه‌ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ئاسن.
باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه‌ش بخورێت كه‌ڤیتامین سی تیادایه،چونكه یارمه‌تی باشتركردنی مژینی ئاسن ده‌دات بۆ خوێن.
( سه‌رچاوه : kurdish-power )
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق