Social Icons

الجمعة، 13 فبراير 2015

لە سەیرترین یاساكانی جیهانەوە


له‌لایه‌ن: به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ ڕ ·سه‌روه‌ر حسێن AUGUST 17, 2013









مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە دەسەڵاتدارانی جۆراوجۆر و لە هەر شوێن و زەمانێكیش كۆمەڵێك یاسا بوونیان هەیە كە لای وڵاتان یان كۆمەڵگاكانی دیكە جێگەی سەرسوڕمانن، لێرەدا چەند یاسایەكی سەیر دەخەینە بەرچاو:






1. جوینی (بنێشت) لەسەنگافوورە قەدەغەیە.


2. فێڵ‌و جادوو كردن لەخوێندنگەكانی (بەنگلادش) نایاساییە‌و كەسانی سەروو تەمەن (15) پانزدە ساڵان، لەسەر ئەو كارەیان زیندانی دەكرێن.


3. نمایشكردنی فیلمی (كاراتی) تا ساڵی (1979) لەعێراق قەدەغە كرابوو.


4. لەئایسلەندا بوونی (سەگ) لەماڵدا قەدەغەیە.


5. لە (ئاریزۆنا)ی ئەمریكا، كوشتن‌و ڕاوكردنی (حوشتر) قەدەغەیە.


6. سەرجەم سینەماكانی تایلەند، دەبێت پێش پەخشكردنی فیلم، سروودی نیشتمانی پێشكەش بكەن.


7. لەدانیمارك ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە، تاوەكو شۆفێر نەزانێت لەژێر ئۆتۆمبێلەكەیدا منداڵێك خەوتووە یان نا.


8. لەتایلەند، فڕێدانی بنێشتی جویراو، (500) پێنجسەد دۆلار غەرامەیەتی.


9. لەسەدەی (16‌و 17)ی زاینیدا، خواردنەوەی (قاوە) لەتوركیا قەدەغەبوو، هەر كەسێكیش لەكاتی قاوە خواردنەوەدا دەستگیربكرایە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرا.


10. لەبەریتانیا، لەكاتی دۆزینەوەی لاشەی هەر نەهەنگێكدا، سەری نەهەنگی نێرینە بۆ پاشا‌و سەری نەهەنگی مێینەش، بۆ شاژن دەبوو.


11. لەفەرەنسا، بانگكردنی (بەراز) بەناوی (ناپلیۆن) قەدەغەیە.


12. لە (ڤیكتۆریا)ی ئوستورالیا، تەنها پسپۆڕی بواری كارەبا بۆیان هەیە، كڵۆپی كارەبا بگۆڕن.


13. لەویلایەتی (فیرمۆنت)، ژنان بەبێ مۆڵەتی مێردەكانیان مافی بەكارهێنانی (تاقمی ددان)یان نییە.


14. لەبەریتانیا، چەسپاندن‌و هەڵواسینی وێنە بەسەر وێنەی پاشادا، نیشانەی خیانەت‌و شكاندنی پەیمان‌و یاسای پاشایەتییە.


15. لەواشنتۆن خۆپیشاندان بەرامبەر خێزانی دەوڵەمەند، قەدەغەیە.


16. لەویلایەتی (ئۆهایۆ)ی ئەمریكا، ماسیگرتن لەكاتی مەستیدا قەدەغەیە.


17. لەشاری (میامی) ئەمریكا، لاسایی كردنەوەی گیانداران، قەدەغەیە.


18. سەردەمانێك لە (سویسرا)، بەكارهێنانی پشتێنی سەلامەتی ئۆتۆمبێل، بەتاوان لەقەڵەم دەدرا.


19. لە (لینڤیس)ی ئەمریكا، پێدانی جگەرەی داگیرساو بەئاژەڵ، قەدەغەیە.


20. سەدان ساڵ لەمەو پێش، هەر كەسێك بیویستایە لەوڵات دەربچێت، راستەوخۆ لەسێدارە دەدرا.


21. پێدانی خواردن بە كۆتر لە شاری ڤینیسیای ئیتالیا (50 تا 600) دۆلار غەرامەكەیەتی.


22. دیسان تایلاند، لەو وڵاتە لە رووی یاساییەوە قەدەغەیە كە چوویتە دەرەوە لە ماڵ جلی ژێرەوەت لە بەردا نەبێت، ئەگەر ئەوەت لەسەر سەلما، غەرامە دەكرێیت.


23. گەر لە مۆسكۆ ئۆتۆمبێلێكی پیس لێبخورێت، (100) دۆلار غەرامە دەكرێیت.


24. لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما لە ئەمریكا، ئەگەر بەرامبەر كەسانی تر دەموچاوی خۆت ناشرین بكەیت، دەستگیر دەكرێیت.


25. لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لە ئەمریكا، بوونی زیاتر لە (16) ژن لە ماڵێكدا قەدەغەیە.


26. لە ویلایەتی كارۆلینای باشور لە ئەمریكا، لە رووی یاساییەوە دەتوانیت لە بەردەم دادگادا لە ژنەكەت بدەیت بەمەرجێك، شوێنی لێدانەكە دیاری نەبێت یان نەبێتە هۆی شكانی شوێنێكی، ئەوكات دەبێت بە نایاسایی!


27. دواترینیشیان لە كۆریای باكور، پیاو دەتوانێت تەنها بە (10) شێوە قژی ببڕێت، ئەویش حكومەت بۆی دیاری دەكات.


28. لە چین ژن و مێردێك تەنها بۆیان هەیە یەك منداڵیان هەبێت لە شارەكاندا، لە دەرەوەی شارەكانیش دوو.


29. لە ئەڵمانیا ئەگەر بە پشتییەك هێرش بكەیتە سەر كەسێك، بەچەك هەژمار دەكرێت و وەك ئەوە وایە بە چەقۆ پەلامارت دابێت.


30. لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە، لە بەریتانیا مردن لە هۆڵی پەرلەماندا قەدەغەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق


-:: له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر : سه‌روه‌ر حسێن ::-

Blogger Tips and TricksLatest Tips And TricksBlogger Tricks